دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان چی پێ گوتین ...
دەرئەنجامی کۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانێ کوردستان راگەێیندرا ، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگی وبایەخی خۆی هەیە سەرەرای ھەمووپیلان وگیرو گرفتی تەکنیکی وەک گەورەترین حزب و خاوەنی زۆرترین کورسی لەکوردستان مایەوە ،ئەمەش گەورەترین متمانەی جەماوەرییە كە شانازی وشەرەفمەندێكی گەورە بوو بۆ پارتییە خۆراگری وكۆڵنەدەرەكان كە رێگایان نەدا خەونی دژە پارتییەكان بێتە دی كە دەمێکە چاوەروانی بینێنی مەرگی پارتین ،بەدلنیایەوە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان چەندین پەیامی گرنگی بە دوای خۆیدا ھێنان ، گرنگە بەکورتی ھەلوەستە لەھەمبەر چەند خالێکدا بکەین ...
یەکەم :دەرەنجامەکان پێمان دەلێن ئەو زەمەنەیە بەسەر چوو تا لە ژێر كاریگەری قسەی بریقەدار و بێ بنەما خەڵكی كوردستان دەنگ بدات ،ئەم جارەیان پاداشتی ھەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی پارتیان دایەوە، چونکە پارتی بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی خەلکی کوردستان بوو...
دووەم كوردستانیان لە داهاتووشدا كوردستانێكی بەهێزیان دەوێت ، ئەمەش تەنها لە بەھێزی پارتی دایە ،بۆیە ھەموولایەک بە دۆست ونەیاراوە چاک ئەو راستیە دەزانن چەندە پارتی بەھێز بێت ئەوەندەش کوردستان بەھێزە ...
سێیەم : ئەرکی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان جارێکی تر بەپارتی سپێردرایەوە،چونکە لەرابردوودا پارتی تاکە لایەن بوو رێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان سەربگرێت ...
چوارەم : خەلکی کوردستان ئاوەدانی وپێشکەوتنی کوردستانی دەوێت، کاروپرۆژەخزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم وکردنەوەی زۆرترین پرۆژەی ستراتیژی لەلایەن جەنابی کاک مسروربارزانی فاکتەرێکی گرنگی سەرکەوتنەکەبوو دەرکەوت بەکردار کابینەی خزمەتگوزاریە، بێ جیاوازی لە نێوان شارەکاندا،ئەم جارەش خەڵكی كوردستان خزمەتگوزاری وئاوەدانیان دەوێت ...
بەدڵنیایەوە پارتی بەبەرپرسیاریەتیەوە سەیری ئەم پاداشتەی جەماوەر دەکات ، لە پێناو چاكتركردنی ئاستی بژێوی هاولاتیان ودامەزراندنی حكومەتێكی بەهێز و تۆكمە وئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی وەک ھەمیشە بەکردار کار دەکات ،كە هەر بەمەشە دەتواندرێت پاداشتی هەڵوێستی جەماوەر بدرێتەوە ...