ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی جۆرجیا
دەسەڵاتدارانی هەڵبژاردنەکانی کۆماری جۆرجیا ڕۆژی یەکشەممە 27ی ئەم مانگە پارتی لایەنگری ڕووسیا لیستی "خەونی جۆرجیا"یان وەک براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پارتی پارێزگاری ناسیۆنالیست دوای ژماردنی نزیکەی هەموو دەنگەکان بە ٥٤٪ی دەنگەکان بە براوە ناسێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە چەند هاوپەیمانییەکی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری ئەوروپا ئەنجامە بەراییەکانیان قبوڵ نەکرد و ڕایانگەیاند، کە خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل