هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کوژران و برینداربوونی دەیان کەس

هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کوژران و برینداربوونی دەیان کەس

  

ڕۆژی شەممە 26ی ئۆكتوبەر دوای هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و ناوەندێکی پزیشکی لە شاری دنیپرۆ لە ئۆکرانیا لانیکەم چوار کەس کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، دوای ئەم هێرشە لانیکەم 19 کەسی دیکەش برینداربوون،

هەروەها بەگوێرەی بڵاوكراوەكان لە هێرشی شەوی ڕابردوودا بۆ سەر شاری كییڤ كەسێك كوژراوە.

بەردەوامی هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە كاتێكدایە كە سەرۆكی ئۆكرانیا ڕۆژی هەینی ٢٥ی ئۆکتۆبەر گوتیبوو: ڕووسیا ڕەنگە تا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەر سەربازانی کۆریای باکوور بنێرێت بۆ بەرەکانی جەنگ دژی ئەم وڵاتە.

هەروەها لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد فشاربخەنە سەر ڕووسیا و کۆریای باکوور بۆ ڕێگە گرتن لەم  کارە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top