هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی شەممە 26ی ئۆکتۆبەر فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەیان شوێنی ستراتژیکیان لە ئێران کردە ئامانج.
ئەم هێرشانە زیاتر لەسەر دامەزراوە سەربازییە ناوەندییەکانی پیشەسازی بەرگرییە و بریتین لە کارگەی مووشەک، دامەزراوەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بنکەی هەڵدانی مووشەکی بالیستی ئەم ئامانجانە بەشێکن لە ناوەڕۆکی پیشەسازی چەکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم چالاکییە بەشێکە لە پلانێکی فراوانتر کە ئیسرائیل دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکات هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی و لاوازبوونی دەسەڵاتی سەربازیی لە ناوچەکەدا دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە کۆماری ئیسلامی، کاتژمێر ٤ی بەیانی ژمارەیەک هاووڵاتیی تاران هاتن بۆ شەقامەکان و ڕیزێکی درێژ و قەرەباڵغیەكی لە بەنزینخانەکان لە سەرتاسەری شارەکەدا دروستکرد، ئەم گردبوونەوە و هێرشانە بۆ سەر بەنزینخانەکان نیگەرانی خەڵک لە ئەگەری دۆخی دابینکردنی سووتەمەنی و ئەگەری دەرئەنجامەکانی ئەم هێرشانە بۆ سەر بارودۆخی ڕۆژانە نیشان دەدات وردەکاری زیاتر دەربارەی جۆری... ئەم چەکدارانە و ئامانجی وردی هێرشەکان تا ئێستا بڵاونەکراونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل