لە شەڕی چەکداری ٥٠ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە ماوەی ١٨ مانگە لە سودان شەڕی سوپا دەکەن، ٥٠ کەس لە ویلایەتی دوورگەیی لە بەشی ناوەڕاستی وڵات گیانیان لەدەستداوە.
باس لەوەش کراوە کە لەو هێرشانەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس بریندار بوون و هاوکاری پزیشکی نەگەیشتوونەتە گوندەکان و بریندارەکان نەتوانراوە چارەسەر بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوداندا هاتووە، گوند و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی دوورگەی سودان، بەهۆی پەیوەستبوونی ئەبواکیل کیکل، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سوپاوە، لەلایەن "میلیشیاکان"ەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشانە بە سەدان کەس مەزەندە دەکرێت و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە دەستبەجێ و بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی ، سەرکردە و لایەنگران و تاوانبارانی ئەم هێرشانە.
گوڵان: سەردار خەلیل