سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جۆیس بلەو بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جۆیس بلەو بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خاتوو بلەو دەکەم."

دەشڵێت: "خاتوو جۆیس بلەو، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی بەرهەم و لێکۆڵینەوە و چاپکراوەکانیدا، خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کردووە."

هەروەها سەرۆکی حکوومەت راشی گەیاندووە: "خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت."

Top