سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئاشتی هەورامی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئاشتی هەورامی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی د. ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووترى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان کرد.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی د.ئاشتی هەورامی، وه‌زيرى پێشووترى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. ‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، عەبدوڵلا  عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی، ناسراو بە ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووتری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پرسەکەی لە تەوێڵە و دوای نیوەڕۆش لە سلێمانی، لە مزگەوتی سەیوان بەڕێوە بچێت.

Top