بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین ؟

بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین ؟

پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حیزبە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵی حکومڕانیدا بەشێوەی دیموکراسییانە توانیوەتی دەنگی زۆرینەی خەڵک و کورسی پەرلەمانی بەدەستبێنێت، ئەمەش بێ ئەگەر نییە، مێژوو شاهێدە بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزبە، ئامانجیش لێی کوردستانێکی ئازاد و خەمخۆری و خزمەتکردنی خەڵکەکەیەتی هیچ کات لە هەڵگرتنی خەمی میللەت و بەرپرسیارەتی ڕای نەکردووە .پارتی ئەو هێزە نەچەماوەیە کەوا لە گوڕەپانی سیاسی کوردستان هەڵگری پەیامێکی نەتەوایەتییە ، نەیارانی پارتی ئەوانەن کە ئێستاشی لەگەڵدابێت نایانەوێت هەزمی ئەوە بکەن کە پارتی وەکوو خاوەنی پڕۆژەی سەربەخۆیی لەنێوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستان پێناسی بۆ کراوە و رێز گیراوە .ئەمەش وای کردووە، حزبەکانی سیایسی ناتوانن تەقەبولی دەستکەوتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن ، ئەگەر بێت ئەو حزبە بێ بنەماو ترسنۆکانە بۆیان بڕەخسێت پیلان و خۆفرۆشی وا دروست دەکەن لە نێوخۆی کوردستان هەموو ئەو دەستکەوتە مەزنییانەی کە لەڕێگەی حزبە پر هێز و پر ئاوەدانی و خۆنەچەماندن حزبی (پارتی دیموکراتی کوردستان )یەوە، بۆ ئارامی و ئاوەدانی کوردستان و کوردستانییان بەدی هاتووە دەکەن و هەمووی لە ناوو دەبن ، بۆ ئەوەی نەچەماوە بیت بۆ ئەوەی لە لوتکە بی بۆ ئەوەی لە ئارامیدا بیت، ‎بە شانازییەوە ، دەنگ بەو پارتە دەدەم کە مێژوویێکی سەروەری هەیە و هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی کوردستانە .بڕۆن لە مێژوو بپرسن ، سەرێک بدەن بەنێو کوچەو کۆڵ و پیاسەیەک بەنێو شەقامەکاندا بکەن ، ئەوکات دەزانن ویژدانتان چەند ئاسودیە بەو حیزبە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە کەموکوڕی هەبێ، بەرپرسی گەندەڵ هەبێ، بەڵام پێویستە هەموو ئەوانە وەلا بنێین و کار بۆ سەرخستنی لیستی 190ی سەرۆک بارزانی و پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین تا کوردستانێکی ئاوەدانتر و ئارامتر هەبێ"……

Top