پێوویستە خەڵک پێش بەشداری کردنی لە هەڵبژاردن بیر بکاتەوە و پاشان بریار بدات !

پێوویستە خەڵک پێش بەشداری کردنی لە هەڵبژاردن بیر بکاتەوە و پاشان بریار بدات !

کام حیزب خیانەتی کرد ، کام حیزب خاکیان فرۆشت ، کام حیزب کوردی کەرکوکیان دەربەدەر کرد ، کام حیزب لە شازدەی ئۆکتوبەر پێشمەرگەیان گریاند ، کام حیزب کارگەی ماددەی هۆشبەر دەکەنەوە ، کام حیزب حکۆمەتیان ناچار کرد نەوت رادەست بکەن ، کام حیزب گۆتیان داهات رادەست بکەن ، کام حیزب خەڵکیان دەرفاند و دەکۆشت ، کام حیزب بە ناوی دین خۆیان دەوڵەمەند دەکرد ، کام حیزب داوای نەمانی حکۆمەتی هەرێمیان دەکرد ، کام حیزب چاوساغیان بۆ دۆژمنان دەکرد تاوەکۆ درۆن و سارۆخ بە هەولێرەوە بنێن ، کام حیزب گۆتیان عێراق شامی شەریفە ، کام حیزب داوای نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستانی دەکرد ، کام حیزب گۆتیان پارە بە سەر خەڵکی کوردستان دەبارێت ، کام حیزب سۆکایەتیان بە شەهیدانی کورد و کوردستان دەکرد ، کام حیزب دزی و گەندەڵیان لە بانک و گۆمرگەکان دەکرد ، کام حیزب دژی هەژماری من بوون تاوەکۆ سەرنەگرێت ، کام حیزب ئاڵای کوردستانیان خستە ژێر پێی دۆژمن ، کام حیزب گۆتیان کەرکوک ئارامە ، کام حیزب بەردی بناغەی پرۆژەکانی حکۆمەتی هەرێمیان لە شارەکان دەشکاند ، کام حیزب بە رۆژ جەنتا هەڵگری حکۆمەت بوون بە شەویش دژی ئەو حکۆمەتە بوون ، کام حیزب بارەگای حەشد و پاسداریان دەهێنایە شارەکانی هەرێم ، کام حیزب پاڵپشتی پەکەکە دەکەن بۆ لێدان لە بەرژەوەندییە باڵایەکانی هەرێم .

ئەمانەی سەرەوە ئەو پرسیار و بیرکردنەوانەن کە پێوویستە خەڵک لەمرووە تاوەکۆ بەیانی لە خۆیان بکەن ، پاشان دەنگی خۆی بدات ، لە بەر ئەوەی ئەمانەی سەرەوە کاری هەموو ئەو حزبانەن کە تەنیا ناوی کوردیان هەڵگرتووە ، کەچی لە ناورۆکدا لە هەموو سیفات و بنەمایەکانی کورد بوون خاڵی بوون ، هەمیشە بەرژەوەندییە تایبەتی و حیزبییەکانی خۆیان لە سەرووی پرسە نیشتیمانی و نەتەوەیەکان داناون ، ئەوەندەی ئەوان لە ماوەکانی رابردوو دژایەتی کورد و قوتی خەڵکی کوردستانیان کردووە ، ئەوەندە دۆژمنانی دەورووبەر دژایەتیان نەکردووە ، بۆیە با لە بەیانیەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت بە دەنگەکانی خۆمان سزای ئەو حیزبانە بدەین کە ئیش و کاریان ئەمانەی سەرەوە بووە ، چیدیکە نەهێلین لە داهاتوودا ئەو حیزبانە بە ناوی کورد و لە سەر پشکی کورد خۆیان بکەن بە ساحبی هەموو شتێک ، دواتر جورئەت بدەن بە خۆیان بێن لە بەرژەوەندییەکانی کورد و کوردستانیش بدەن .

Top