ئەمرۆ یادێکی تاڵە لە هزری تاکی کورد
ئەمرۆ شازدەی ئۆکتوبەر یادێکی تاڵ و رەشە لە هزر و فکری تاک بە تاکی خەڵکی نیشتیمان پەروەر و کورد پەروەران لە هەرێمی کوردستان ئەویش خۆفرۆشی و خاک فرۆشی لایەنێکی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە کە بە فیتەی قاسم سلێمانی و پاسدار و حەشد و پەکەکە خەنجەری خیانەتیان لە دڵی خەڵک و خاک و نیشیماندا ، یەکێتی لەم رۆژەدا ویستیان ئەم هەرێمە دەستورییەی ئێستا کە بە رووبارێک خوێن و سەدان ساڵ خەبات هەتووتە بەرهەم رادەستی دۆژمنان بکەن ، شتێک بە ناوی سەرۆکی هەرێم و حکۆمەتی هەرێم و هەرێمی کوردستان نەمێنێت ، ئەوەی ئەمرۆکە هەیە هەمووی پێشکەشی ئاغایەکانی خۆیان بکەت ، بەلام حەمد و سەنا بۆ خوای گەورە کە سەرۆک و رابەرێکی وەک ( مسعود بارزانی ) بە ئێمەی داوە کە هەمیشە پلان و بەرنامەکانی ناحەزان و دۆژمنانی لەگەڵ ئەوان ناشتووە ، گەڵی کورد لە دوای بە دەست هێنانی دەنگێکی زۆری ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان چاوەرێی گەشتن بوون بە خەونی مەزنی بەدی نەهاتوو کە سەدان ساڵە ئەم گەڵە قوربانی و خەبات لە پێناوی دەکات بۆ ئەوەی بگەن بە خاک و نیشتیمانێکی ئازاد و سەربەخۆی هەتا هەتایی ، کەچی یەکێتی لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیان و رازی کردنی ئاغا ئێرانییەکان دەستیان بۆ گەورەترین تاوان برد خیانەتیان لە گەڵ و نیشتیمان کرد ، ئەمرۆکەش یەکێتی لە جیاتی ئەوەی هەست بە شەرم و تاوانی خۆیان بکەن ، ئارەقی پەشیمانی برێژن ، کەچی بە پێچەوانەوە رۆژانە دێن بە بیانووی بێ بنەما و پاساو بۆ ئەم تاوانە قیزەونەی خۆیان دەهێنەوە تاوەکۆ بە بچۆکی پیشان بدەن ، سەرەرای ئەوەش ئێستاش بێ ئابرۆیانە ئەو خۆفرۆشی و خاک فرۆشی خۆیان بە کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری پێمانی دەفرۆشنەوە .