خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی مێژوویی ڕانەچڵەکیبێت

خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی مێژوویی ڕانەچڵەکیبێت

 

16ی ئۆکتۆبەر لە دیرۆکی کوردان، ڕۆژێکی شووم و ئاڵۆز و خەماوییە. کوردێکی ڕەسەن نییە، خاکپارێز و نیشتمانپەروەرێک نییە لە سەرانسەریی دونیا شەوی 15ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بە خیانەتێکی مێژوویی ڕانەچڵەکیبێت، چونکە ڕووداوەکە جیالەوەی ڕەھەندێکی ناوخۆیی ھەبێت ڕەھەندێکی جیھانیشی ھەبوو کە کاریگەرییەکانی بە ئێستاشەوە ماوە.ئەو ڕۆژەی بەبەرچاوی تەواوی گەلی کورد و جیھان خیانەتیان لە نیشتمان و گەلی کوردستان و پێشمەرگەو خوێنی شەھیدان و کەرکوک کرد.


ڕووداوەکە بە دروستی داگیرکردنی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بوو لەلایەن ھێزە عێراقییەکان بە ڕێککەوتنێکی نھێنی ژێر بە ژێر بە ھاوکاری گرووپێکی خیانەتکار لەنێو یەکێتی، دەوڵەتی ئێران و کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران ڕۆڵیان لەم ڕێککەوتنە ھەبوو، ئەمە جوودا لەوەی بڕیارەکە بەو شێوەیە بوو کە (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان بکرێتە دەرەوە و حاکمیەتێکی ئێرانی بۆ کوردستان دابنێن، ئەگەرچی خەنجەری ژەھراوی و خیانەتی تاقمەکە بوونە ھۆکاری لەدەستدانی کەرکوک و فرمێسکی لە چاوی ئازادیخوازان ھێنایە خوارێ بەڵام لە دوای ئەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە داستەکانی پردێ و سحێلا وانەیەکی مێژووییان بە داگیرکەران دا کە بە ژیانی خۆیان بیریان نەچێتەوە، ئەوەیان بۆ سەلماندن کە گەلی کوردستان خۆ ناچەمێنێت، تانک و تۆپ و تەیارە، خیانەت و ترازان زەڕەیەك لە ئیرادەو خۆڕاگریی کورد کەم ناکاتەوە.
بەڵگە سەلمێنەرەکان
خاڵی سەرەکی سەلماندنی ئەم خیانەتەئەوەیە کە (سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بە ئاشکرا دژی ئەم ڕێککەوتن و خیانەتە وەستانەوە) بەشێکی زۆر لە جەماوەری یەکێتی و ھەریەکە لە بەڕێزان (کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی-مەلا بەختیار-شێخ جەعفەر شێخ مستەفا-شاڵاو علی عەسکەری) ئەم ھەنگاوە مێژووییە خراپەی یەکێتییان ڕەتکردەوە و بە لادان لە ڕێبازی یەکێتی وێنایان کرد.
دانپێندانانی سەرۆکی ئێستای یەکێتی بەوەی کە ئەوان بە ئیمزای 38 لە سەرکردایەتی یەکێتی ڕێککەوتنەکانیان کردووە ھیچی نەھێشتووەتەوە.
بەڵگە فیلم و ڤیدیۆ و وێنەکانی ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر دەلالەتی ئەوەن کە ھیچ ڕوونکردنەوەیەک دەرحەقی ڕاستییەکانی ئەم ڕووداوە نایەت.
جەماوەری کوردستان، پێگیرن بەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەکداری خەباتگێڕ و تێکۆشەر بووە و خاوەنی سەدان شەھیدی تێکۆشەرە، دەشزانن کە ئەم خیانەتە دژی ڕێبازیی یەکێتی خۆیەتی بۆیە ناکرێت مێژوو لەبیر بکرێت، گەورەیی ئەم خیانەتش لە دیرۆکی کوردان ناسڕێتەوە.
ھەمووان ئەوە دەزانین تاقمی خیانەتکار ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر بە کۆمەڵێک بەیاننامەی ھەڵخەڵەتێنەر دەیەوێ بیر و ھۆشی ھەمووان بەلای ھەندێک چەواشەکاریی نادروست و نالۆژیکیدا ببات کە لەگەڵ ڕووداوە حەقیقییەکانی ئەو ڕۆژە یەکناگرێتەوە، بەڵام بەڵگەکان ھێندە ئاشکرا و ڕوونن کە بە ھیچ کەس و لایەنێک «پینە» ناکرێت.
ئەنجامەکانی 16ی ئۆکتۆبەر
ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە ئێستا هەڕەشەی گەورەیان لەسەرە بەتایبەت لەڕووی تەعریبکردنەوەی ئەو ناوچانە و سوتاندنی بەروبوومی دانەوێڵەی کورد و هێرشی داعش بۆ سەر گوندە کورد نشینەکان، حکوومەتی عێڕاقیش بێ دەنگە لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر کورد هەن لەو ناوچانە و تاوەکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی بێ لایەنانەی دەرنەبڕیوە دەرهەق بە مافی کوردەکان.
 دوای خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی خاک و خەڵکی کوردستان لەو ناوچانە دەیان کێشە دروست بوون بەتایبەت کێشەکانی خاوەندارێتی زەویەکان و دەرکردنی کوردەکان و تێکدانی خانوەکان و هێنانی عەرەبی بیابان بۆ ناوچە کوردیەکان و پێشێلکردنی دەستور و یاسا لەلایەن پارێزگاری سەپینراوی کەرکوک و تیرۆرکردنی دەنگی ئازاد و تەعریب کردنەوەی ناوچە کوردستانیەکان.

ئەمرۆ لەھەولێریی پایتەخت پاڤل تالەبانی لە وتەیەکە دەلێیت: ئەم کوردستانە چاک دەکەین، منیش دەلێم تۆ سەرتا ١٦ئۆکتۆبەر چاک بکەوە وابزانم بەھۆی تلیاک و ماددەی ھۆشبەر ئەو رۆژە بیرت چۆتەوە ئەی خیانەتکار ئەی خۆ فڕۆش، ئێوە لەمێژینەی مێژوودا ھەر فکڕ لە تێکدان و لەناوبردن و فڕۆشتنی کوردستان دەکەنەوە لەپێناو چی؟ لەپێناو دەسەلات بۆ ئەوەی بەیەکجاری کۆتای بەھەرێمی کوردستان بێنیت، بەلام ئێمەی پارتی لە قوتابخانەی ڕێبازی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ھەر کوردپەروەر بووینەو بەزمانی شیرینی کاک مەسرور بارزانی دەلێین ناتوانن.
وەک وەبیر ھێنانەوەیەک ١٦/ئۆکتۆبەر/٢٠١٧ ئەو ڕۆژە بوو کە بنەمالەی جەلال تالەبانی بەتایبەت پاڤل دڵی کوردستان (کەرکوک) فڕۆشت و ڕادەستی عێراق و حەشدی شعبی کرد بەهاوکاریی چەند وڵاتێکی ناوچەکەو هێرشیانکردەسەر سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم‌و لەماوەی کەمتر لە48 کاتژمێردا تەواوی ئەو ناوچانەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوەو هێزى پێشمەرگەش لەو ناوچانە کشانەوە، ھۆکاری سەرەکیش بنەمالەکەی جەلال تالەبانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوون لەدژی ئەوەی سەرۆک بارزانی لە ٢٥/٩/٢٠١٧ ڕیفراندۆمی ئەنجامدا، ھەر ئەمە بوو دەسکەوتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر ئەنجامدا، وە ھەروەھا سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان یش بەشانازیەوە ھەر لەھەمان سال دەسکەوتی ڕیفراندۆمی ئەنجامدا بەکۆی گشتی ٪‏٩٣دەنگی بەلێ بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ.
١٦ ئۆکتۆبەر ئەم ڕۆژە تاکو ئیستاش ڕۆژێکی شووە بۆ میللەتی کورد، نازانم خەلک و لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەدووای چ کەوتوون ئایا ئێوە لەوە بێ ئاگان کە ئێوەش یەکێک دەبن لەدەستەی ئەم بنەمالە جاش و خۆ فڕۆشە؟ ئایا ئێوە دەزانن لە دینی ئیسلام فڕۆشتنی نیشتیمان چ حوکمێکی ھەیە؟ تکایە واز بێنن بگەرێنەوە بۆ بەرەی گەڵ بگەرێنەوە بۆ ناو ئارامی و ئاوەدانی، ئارامی و ئاوەدانی تەنھا و تەنھا لەنێو سەرکردایەتی سەۆکەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ھەیە بەتایبەتی سەرۆک بارزانی، کوردستان لەمێژینەی مێژوودا شۆرەش و خەباتی گێراوە بنەمالەی بارزانی ھەمیشە ھەولی پاراستنی کوردستانێکی ئارام داوە، ھەموومان تا مردن پارتی بوونێک قەرزارین.
ھاولاتیان و ھاورێیان و خزمان و دۆستان تکایە (٢٠ ئۆکتۆبەر ) سندووقەکانی دەنگدان پڕ بکەن لە لیستی ١٩٠ بۆ ئارامی و ئاوەدانی تاکو کۆتایی بەو بنەمالە خۆ فڕۆشە و جاش فرۆش و تلیاک خۆرانە بێنین دلنیابن لەوەیی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان زیاتر ھیچ لایەنگرێک ناتوانێت وەک پارتی دیمۆکراتی کوردستان خزمەت بە گەڵ و نیشتیمانی کوردستان بکات.
لەکۆتایدا دەمەوێ وەلامی وتە و قسە قێزەوەنەکانی پاڤل بدەمەوە بە وتە بەھێزەکانی ھەریەک لە سەرۆک بارزانی" سلاو لە دووجار کەرکوکی فڕۆشراو" مەسرور بارزانی " ناتوانن " نێچیرڤان بارزانی " ڕوحم تان پێ ناکەین"
سلاو لە ٧٨ سال خەبات و تێکۆشان و ئارامی و ئاوەدانی
بژی کورد و کوردستان
بژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ، بژی بارزانی

Top