هێشوو دارا سەلیم كاندیدی ژمارە 66 ـی بازنەی سلێمانی:   ئامانجی من ئەوەیە كە بتوانم دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی سلێمانی بم و بەرگری لە ماف و خواستەكانیان بكەم

هێشوو دارا سەلیم  كاندیدی ژمارە 66 ـی بازنەی سلێمانی:     ئامانجی من ئەوەیە كە بتوانم دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی سلێمانی بم و بەرگری لە ماف و خواستەكانیان بكەم

 

 

هێشوو دارا سەلیم، كاندیدی ژمارە 66 ـی بازنەی سلێمانی، لیستی 190 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە گفتوگۆیەكدا بەمجۆرە بەرنامەی كارەكانی بۆ خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەخاتە ڕوو:

 

گوڵان: كۆمەڵایەتی

 

«ئامانجی من لە خۆكاندیدكردنم لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە پلەی یەكەم پشتیوانیكردنی پڕۆژەكانی پارتیمانە، كە بریتییە لە ئاوەدانی و سەقامگیری و سەروەریی یاسا و گەیاندنی كوردستان بە كەناری ئارامی، كە ئەمەش پڕۆژەیەكی گشتگیری پارتیمانە و هەموومان پشتیوانی ئەو پڕۆژەیە دەبین، سەرەڕای ئەوەش ئامانجی من لەسەر ئاستی سنوورەكەم ئەوەیە كە بتوانم دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی سلێمانی بم و بەرگری لە ماف و خواستەكانیان بكەم، نەهێڵم ئەو دەنگە نەشازانەی كە لە ڕابردوودا ڕووخساری ئەم ناوچەیەیان شێواند بوو، جارێكی دیكە بەسەر ئەم شارە و ناسۆرییەكانییەوە خەریكی خۆ دەوڵەمەندكردن بن، هەروەها ببمە بەرگریكاری ڕەسەنایەتیی سلێمانی، هەمیشە وەك دەنگێكی دلێر كەم و كوڕی و كێشەكانی شارەكە و ناوچەكە بگەیەنمە شوێنی مەبەست و سەرسەختانە داكۆكییان لێ بكەم.»

هێشوو دارا سەلیم لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: «پڕۆژەی تایبەتم هەیە بە خزمەتكردنی ئافرەتان و بەرگریكردن لە شكۆی خێزان، بابەتی پەروەردە و داكۆكیكردن لە خزمەتگوزارییەكانی بواری پەروەردە، بە جۆرێك كە پڕۆگرامەكانی پەروەردە خزمەتی ئاشتیی كۆمەڵایەتی بكەن و پارێزەری خێزان و بەهاكانی خێزان بن، تاكەكان لەسەر ڕەتكردنەوەی توندوتیژی ڕابهێنین، هەروەها خزمەتكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت و دابینكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەلایەن حكومەتەوە ئەمەیش لە ڕێگەی پڕۆژەیاسا و كەمپینی پەرلەمانییەوە دەبێت، سەرەڕای ئەوەی كە بەرنامەیەكی باشم بۆ پاراستنی مافەكانی تاك لە پێشێلكاریی میدیایی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەیە، بۆ ئەوەی شكۆی تاك و خێزان بپارێزرێت.

هێشوو دارا سەلیم  كاندیدی ژمارە 66 ـی بازنەی سلێمانی:     ئامانجی من ئەوەیە كە بتوانم دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی سلێمانی بم و بەرگری لە ماف و خواستەكانیان بكەم
Top