دەنگمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ  ئاوەدانی و پێکەوەیی ژیانە

   دەنگمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە  بۆ  ئاوەدانی و پێکەوەیی ژیانە

 

هەردوو بەرێزان  نێچیرڤان بارزانی  و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتیمان لە کاتی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا لە شاری دهۆکی دەلال دا    جارێکی تر سەلماندیان پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم لە خەبات و تێکۆشاندا پێشرەوە و بەرێزانیش  چ وەک جێگرانی سەرۆکی پارتییمان یا  وەک سەرۆکی هەرێمی کوەردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە  وەک هێما و سیمبوڵی خانەدانی بارزانن و دلسۆزوخۆشەویستی کوردستانن.

بۆیە پێشمەرگەو ئەندامانیان و ئاشقانی رێبازی بارزانی و دلسۆزانیان وزۆرینەی خەلکی کوردستانیش دەیانەوێ جگە لەوان کەسی تر نەکەن  بەڕابەری خۆیان.

 دروشمی  واقیعانەی  ئێستای پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ، مێژوویی پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەلمێنێ بۆ  هەبوونی ئەوسەقامگیریە وهێمنی و ئارامیەی لەکوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکان وچین وتوێژەکان ڕەخساوە و دەستەبەر کراوە،  سەقامگیری پایەی بنیات نانی سەرەکی دیموکراسیی وئاشتیی و تەباییە و ئەوەمان پێ پیشاندەدات کە مانەوەیان لە دەسەڵات  شایستەی ئەوانی  خاوەن ئەزموون و لێزانییە ،بینیمان لەڕۆژانی ڕابردووله بانگەشەی هەلبژاردن تاوەکو دوێنێ وئەمڕۆ زۆرینەی گەلی کوردستان بێ ئەوەی بچنە سەرسندوقەکانی دەنگدان دەنگوڕەنگ وکرداری دلسۆزانەی خۆیان نیشانی گەلی کوردوکوردستان و جیهان داو بەدەنگێکی بەرز گوتیان  کەئێمە خاوەنی سەرۆک وسەرکردەی کارێزماین له کوردستان وناوچەکە جگەلەوان کەسێکی ترمان ناوێ وەدەنگمان بۆ لیستی پارتی و لیستی ١٩٠ی" ئاوەدانی،پێکەویی، خۆڕاگریە" و ئەوان دەتوانن ئەو ئارامییە و ئاوەدانییە بپارێزن کە دروستیان کردوە،وەقەوارەی هەرێمی کوردستان چۆن؟ وەکو لەژێردەستی سەرۆک بارزانی پارێزراوبووە، بەوپەڕی متمانەوە جارێکی ترمتمانەیان بەخشیەوە، گەیشتوونە ئەوباوەڕو دلنیایەیی کە جگەلە لیستی سەرۆک هیچ لیست ولایەنێک ناتوانێ بەرگری لەمافەکانی یان بکات وببێت بەهەوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکەبەدرێژایی مێژووی درووست بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات وتێکۆشانی هەمیشەیی کردووە بۆ پاراستنی کوردستان، خاوەن چەندین شۆڕشی مەزن بووە یەکێک لەشۆڕشە مەزنەکان شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە کە وای لەڕژێمی بەعس کرد دان بەمافەڕەواکانی گەلی کورد بنێت وە"ئۆتۆنۆمی " پێ ببەخشێ بەسەرکردایەتی سەرۆک جنڕال مصطفی بارزانی کەئەو بڕیارە مێژوویەبەسوودی کورد یەکڵابووەوە پێمان دەلێت ئیرادەو شۆڕشی بارزانی نەمر زۆرلەوەزیاتربووەکە وای کردووە بەهەموو هێزێک و توانایەکی دووژمن دانی پێدابنێت، وەببێتە بناغەی چارەسەرکردنی زیاتری کێشەکانی گەلی کورد بەتایبەتی باشوری کوردستان وئەزموونی تروو دەسکەووتی تری بەدوای خۆی داهێنا وە ئەودەسکەووتانەش گەواهیدەرن، بەپشتیوانی پێشمەرگەقارەمانەکان وخۆڕاگرەکان وە لەلایەکی تر خۆڕاگری گەلی کوردستان بەهەمووقوربانیەک بەرامبەرنەیارانی کوردوکوردستان تاوەکو دوێنێ دلسۆزانە بەرگریان کردووە، کەبۆتەبەرهەمێکی هەمیشەیی ومێژووی لەئاستی هەرێم بەتایبەتی ،وناوچەکەو ،وولاتانی جیهان بەگشتی کەبەدرێژایی درووست بوونی ئەوڕێبازە بەسەرکردایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر زیاتر پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان وشۆڕشەکانی گەیاندە ڕادیەک کەنەیاران ودووژمانی بگەنە ڕێکەووتنێک مافی کورد بەڕەوای بزانن وببێتە خالێکی گرنگی وەرچەرخانی مێژووی وبەشێوەیەکی دیموکراسیانە پەیامەکان وگوتارەکانی ڕۆلێکی بەرچاوو ببینن وە بۆهەموو لایەک ڕوون وئاشکرایە کە بەرنامەو پرۆژەی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارە بەشێوەیەکی دیموکراسیانەو ئاشتیانە لەڕێگای پەیوەندیەگشتی یەکان و دبلۆماسەیەکانی ئەمڕۆش داوای مافەڕەواکانی کوردستان دەکات وەبۆ کوردستانێکی بەهێزتر یان بۆ سەربەخۆی کوردستان، دژی ستەم وچەوسانەوە ،وەدوورکەووتنە لەزۆرەملێ وکەلەپێناوی یەک باوەڕو یەک ئامانجە بۆبەدەستهێانی زیاتر مافەڕەواکانی کوردستان، کە گەلی کوردستانیان دلنیاکردۆتەوە دەبێتەخاوەنی دەولەتێک و وەبەدلینایەوە لەجاران زیاتر سوودی دەبێ لەزۆربواری هەمەجۆرو هەمەلایەنە نەک تەنها بۆکوردستان بەلکو بۆناوچەکەو جیهان بەهۆی ئەو ئەوپەیوەندیەدبلۆماسیەی بەدرێژایی مێژووی بنیاتیان ناوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە کەبۆتەهۆی زۆربەی چارەسەرەرکردنی کێشەکان بەرەو سەری بلند هەنگاودەنێن بۆلای سەرۆک بارزانی ، کەبناغەیەکی مێژوویی نەتەوەی ونیشتیمانیە سەروەریە بۆگەلی کورد، لەبیروهزری هەمووتاکێکی دلسۆزی ئەو کوردستانە چنیەوە بۆیەئێستاش زۆربەڕوونی دیارە ئەودیموکراسیەی پەیدابووە گەلی کوردنایهەوێ بەهەدەری بدات چونکەدلنیان لەوەی زۆر ڕێگای تر بەکارهاتووە نەک سوودی نەبووە بەلکو بگرە زیانشی بەگەلی کوردو کوردستان گەیاندوە وەهەولەکان بێ سودو ئامانج بووە، وە گومانی تێدانیە کەناحەزان ونەیاران هەرکات مەیل و ویستیان هەبێ بەشێوازێکی دڕندانە پەڵاماری کوردستانیان داوە، بەڵام سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی هەر زوو پلانی دووژمنانی پێکاوە وە پوکی کردۆتەوە ، وەلەهەمووی گرنگ تر بەسەرکردایەتی وسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی وگەلی کوردستان ڕیفڕاندۆم بڕیاری دراو ڕاگەیەندراکە بۆتەواوی جیهان کەئێمە خاوەن ولات وئاڵای خۆمانین وەدەتوانین بەئیرادەوخۆڕاگری خەلک وجەماوەری خۆمان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کە هەزاران شەهیدو برینداری داوە لەڕۆژانی سەخت ودژواری بەرگریدا لەپێناوی مانەوەی دیموکراسی و ئازادی کە"سەرۆک و پێشمەرگە"هەمیشە پێداگری کردووە لەشکۆو توانایی پێشمەرگەی کوردستان ،کەلەشەڕی داعش، پێشمەرگە بەدەست وبازووی پۆڵاینی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ،نوێنەراتی هەمووجیهانی کرد، شکستی بە داعش هێنا کەخاوانی بیرو هزرو کردارێکی نامرۆڤانەبوون. ئەوهۆکارانە وزۆرهۆکاری ترپێمان دەلێت کوردستانێکی بەهێزترمان نیشاندەدات لەدوای پرۆسەی دیموکراسی هەلبژاردن بەسەرکەووتنە مەزنەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان.  .

 

Top