پرسیار بکەن

پرسیار بکەن

 

‎پرسیار لە یەکێتی بکەن ئارامی شارەکەتان ئەمە بوو کە خۆی لە کۆشتن و رفاندنی خەڵکی شار دەبینێتەوە ؟

‎پرسیاری لێ بکەن هەڵی کارەکەتان کردنەوەی کارگەی ماددەی هۆشبەر بوو؟

‎پرسیاری لێ بکەن حۆکمداریتان بیانوودان بوو بە بەغدا تا مووچەی هەرێم نەنێرن ؟

‎پرسیار لە گۆران بکەن مووچەی کابانی ماڵ چی بە سەر هات ؟

‎پرسیاری لێ بکەن کە دەیان گۆت دەی گۆرین دەی گۆرین بۆچی نەیانگۆری ؟

‎پرسیاری لێ بکەن مووچەی خانەنشینی نەوشێروان موستەفا بە سەرۆک وەزیران دوای هاوتایەکەی دارایی بەغدا بووە چەند ؟

‎پرسیار لە نەوەی نوێ بکەن ئێستا ئارام و ئاسوودەن بە دەست هاتن و نەهاتنی مووچەوە ؟

‎پرسیاری لێ بکەن ئەرێ بۆ پارێزگاری کەرکووکتان وەرنەگرت ، لە کاتێکدا لای خۆتان پارێزگارتان دیاری کرد بوو ؟

‎پرسیاری لێ بکەن پارە بە سەر هەرێمی کوردستاندا کەی دەبارێ ئەوە رۆژ و مانگ و ساڵیش تێپەرین هەر چاوەرێی هەواڵی مووچەین ؟

‎پرسیار لە کومەڵ بکەن ئیسلامییەکەتان بۆ تەنیا خۆی لە فرە ژنی دەبینێتەوە ؟

‎پرسیاری لێ بکەن کۆمەڵ بەس عبدالستار مجیدی هەیە بۆ کاندید بوون ؟

پرسیاری لێ بکەن نەوت رادەستکرا ، نیوەی داهات رادەست
کرا بە سۆران عومەر بلێن کوا پارە و کا مووچە ؟

‎ پرسیاری لە یەکگرتوو بکەن ئیسلامییەکەتان و یەکگرتنەکەتان کەی لە پێناو بەرژەوەندی و داهاتووی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنن ؟

‎پرسیاری لێ بکەن ئێوە لە خۆلی پێشوو چاوەرێ بوون لەگەڵ پارتی بە دەم چا خواردنەوەیەک باس لە پێکهێنانی حکۆمەتی هەرێم بکەن ، کەچی ئێستا بە پارتی دەلێن ئیتر بەسە ؟

‎پرسیاری لێ بکەن غەزە و فەلەستین کە قودسی ئیسلامن ، خێرە چەک هەڵناگرن تا بەرگری لێ بکەن ، لە کاتێکدا پاسیشتان لە هەولێر بۆ ئامادە کرا بوو ؟

‎ پرسیار لە هەڵوێستی نیشتیمانی بکەن بۆچی عەلی حەمە صالح بۆ گۆران نەبوو ماڵ ، لە کاتێکدا گۆران مەدرەسەی ئەو بوو ، تاوەکۆ بووە خاوەن هەموو شتێک ؟

‎پرسیاری لێ بکەن با حساباتێک لەگەڵ بەغدایە زەعیم و دادپەروەرەکەیان بکات ، کە دەیان گۆت بەغدا هەموو مانگ پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێ ، کەچی ئێستا دوو مانگ جارێک پارە بۆ مووچە خۆرانی هەرێم رەوانە دەکەن ؟

‎پرسیاری لێ بکەن بەغدا ئێستا مووچەی مامۆستایان تاخیر دەکات دەی فەرموون با بەدەل بەرواری شەقام لە دژی بەغدا بەکار بهێنێت ، تاوەکۆ مووچە تاخیر نەکەن ، وەک ئەوەی کە دژی حکۆمەتی هەرێم کردی ؟

‎ ‎پرسیار لە بەرەی گەڵ بکەن سەرۆکی حزبەکەتان ئەو کاتەی لە ناو یەکێتی خیانەیان لە خەڵکی کەرکووک و کوردستان کرد ، خێر بوو ئەو کات و زەرە وژدانێک بۆ بەرەی خەڵک و خاک نەبوو ؟

‎پرسیاری لێ بکەن ئێوە لە ناو یەکێتی چیتان بۆ خەڵک کرد ، هەتا ئێستا لە ژێر ناوی بەرەی گەڵ بۆ خەڵک بکەن ؟

‎پرسیاری لێ بکەن بۆچی ئەو قسانەی ئێستا دەیکەن ئەو کات نەیان دەکرد کە لە ناو یەکێتی بوون ، بۆ ئەوەی سلێمانی لە پایتەختی رۆشنبیری و خەبات و بەرخۆدان نەکرێتە شارێکی نائارام و کۆشتن و حەبخۆری ، لە کاتێکدا سەرۆکی ئێستای بەرەی گەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی بوو ؟

Top