ڕاستگۆیی  پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا ئەنجامەکەی  سەرکەوتنیەتیی

ڕاستگۆیی  پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا ئەنجامەکەی  سەرکەوتنیەتیی

 

لەوەتەی  بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەوە رێگای پێ دراوە و حزب و لایەنەکان دەستیان بە بانگەشە کردن کردووە  ، زۆر لەو حزب و لایەنانە  دروشمی نامەنتیقی  نادیموكراسی و تەنانەت ئاژاوەگێری وشەرەنگێزییان    بەرزکردۆتەوە. ئەوە سەرباری ئەوەی  هەندێ لە حزبابە  دژایەتیی خۆیان بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان نەشاردۆتەوە  و بە ئاشکرا بە شیڕە شیڕ قیژاندن دەقیژێنن ودەڵێن:  دەیڕووخێنین، تێكی ده‌ده‌ین، یان ڕایاندەگرین، دەیانهێنینە سەرچۆک، وێرانیان دەکەین ..!!
دیارە ئەو دروشمە شەنگێزی و ڕق و کینە ئامێزەی  ئەوان ڕووی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە.  لەکاتێکدا پارتی  خاوەن بەرنامە وئەجندای راستگۆیانەی خۆیەتی دروشمی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خۆڕاگریی کردۆتە بەرنامەی کاری داهاتووی ، لە چاو  هەموو حزب و لایەنە بەشداربووەکانی ئەم پرۆسەیەی هەڵبژاردنەدا راستگۆ و ڕوون وڕەوان و مەنتیقیی وسەردەمیانە هاتۆتە پێش،هەڵبەتە  دەستکەوتەکانی لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی  بۆ دامەزراندنی کابینەی دەیەم هەر تەنیا بۆ پارتی و پارتییەکان نابێ، بەڵکووخێرو بێری  ئەو دروشم و بەرنامەی کارە ئایندییەی  بۆ تەواوی خەڵکی کوردستانە، بە سەرجەم لایەن وچین و توێژ و پێکهاتەکانییەوە.

کە سەیری پێگە و پایەی پارتی دەکەین هەست دەکەین  ئەم پشت ئەستووری و باوەڕ بەخۆ بوونەی پارتی لە نێو کاری حکوومەتدا لەوە سەرچاوەی وەرگرتووە کاتێ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسروور بارزانی بەرنامەی کاری حکومەتەکەی جێبەجێ کرد ، سەرەتا بە هەموو تواناو هێزە وە لە هەموو سێکتەرەکانەوە  ڕوو بەرووی گەندەڵی بوەوە و سەرباری قەیرانەکان بایەخی بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بوژاندنەوەی ژێر خانی ئابووری دا. ئەوانە هەموویان سەلماندیان  کە پارتی هەڵقوڵاوی نێو ئیرادەو باوەڕبوون وهەست بە بەرپرسیارتیکردنە بەرامبەر بە کوردو کوردستان و ئایندەی ئەم قەوارە یاسایی و دەستوورییە وبۆخۆشگوزەرانی وتەبایی خەڵک و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی نێوان  پێکهاتەکان لە خەبات و تێکۆشانی دەستووری دایە.

 ئێستا هەرێمی کوردستانە کە بووەتە مێرگێک بۆئاشتیخوازان وناوەندی دبلۆماسیی  و ئابووری و بازرگانی  هەروا بۆ هەر  چوار پارچەی کوردستان پەناگای ئارامە  بەردەوام لەلایەن دوژمن وناحەزانیەوە دژایەتی دەکرێ وچەندین پلان وئەجندای  دەرەکی وناوخۆی ناحەزان وخۆفرۆشانی بەرامبەری تاقیدەکرێتەوە، بە سیاسەتی

ژیری و ئایندە بینی سەرۆک مەسعود بارزانی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیوویەتی هەموو نەخشەو پلانێکی دوژمنان و ناحەزان پوچەڵ بکاتەوە.

وەک لە بانگەشەکانی پارتی راشکاوانە هاتووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وکابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی توانیویەتی پێداویستی ناوخۆ لە سێکتەری کشتوکاڵ وبەروبوومی نەک  هەر بۆ ناوخۆ دابین بکات،

بەڵکوهەناردەی دەرەوەشی بکات ، چۆن گەندەڵکارودوژمنان وناحەزانی پارتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان شێیت و هارناکات و داڕزاو داروخاویان ناکات و بە قیرە قیرو قیژە قیژناخی  مایە پووچیان ناخاتە سەر ستەیج .

.

 

Top