پارتی حزبێک نیە بەم بچوکانە لەناوببڕێت

پارتی حزبێک نیە بەم بچوکانە لەناوببڕێت

احـــمد گـــلی

لە مێژووی کۆن و نوێدا سەرجەم لایەنەسیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ روخان و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بوون، خۆیان بێحورمەت بوون و لەناوچوون، بەڵام پارتی هەربەبەهێزی مایەوە و ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچووندایە،
دەبین هەر ڕۆژەو حزب و قەوارە و بزوتنەوە و پەل و پۆیەکی نوێ لەکوردستان دروست دەبێت و دێتەکایەوە بۆدژایەتی و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵێ جاش قەڵەم و کاڵفام دەخەنە بازارەوە بۆ ژەهر ڕشتن و بەلاڕێدا بردنی هاوڵاتیان.

بەڵام پارتی حزبێک نیە تابتوانرێت بەم بچوکانە لەناوببڕێت، پارتی بۆ پلەو پایە و گیرفان پرکردن دروست نەبووە، پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی قوربانی بەخۆیداوە خزمەتی کردووە.
پارتی لەپێش هیچ نەیارکی چۆکی دانەداوە و بەسەربەرزی بەرگری کردووە خۆی نەچەماندووە.
پارتی حزبی گەلەو هەڵقوڵاوی ناخی گەلە.
پارتی بیرو باوەر و مەبدەئە.
قوتابیانی ڕێبازی بارزانی هەمیشە بەبێ بەرژەوەندی کەسی و خۆنەویستانە خزمەتی کوردستان و ڕێبازەکەیان دەکەن.

لەئێستەدا کورد بەرەو پرۆسەکی چارەنوسساز دەروات، گرنگە تاکی کورد بەوپەری هۆشیاریەوە دەنگی خۆی بدات، بزانێت چی لایەنێکی سیاسی دەکاتە پێشڕەوی خۆی، بزانێت کێ بەوپەری دڵسۆزی و خۆنەویستیەوە خزمەتی دەکات، خاک و گەل و نیشتیمانەکەی دەپارێزێت، ڕۆژانە دەبینین ئالودەبوویەکی وەک باڤڵ لەسەر ستەیج جووتە دەهاوێ و هەموو پرۆژە و کارنامەکەی دژایەتی پارتیە !
گرنگە ئێمە تێبگەین، ئەم بودەڵ و بچوکانەی وەک بافڵ هیچ بەرنامەو ستراتیژێکیان نیە بۆ خزمەت کردنی کورد و کوردستان ، تەنها بۆ دژایەتیکردنی پارتی دامەزراون و ئامانجیانە ئەم دەستکەوتانەی بەدەست هاتووە کۆتایی پێبهێنن،
ئەوە ئەرکی ئێمەی دەنگدەرە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان بپارێزین، حزبێکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرین و بکەین بەپێشڕەوی خۆمان کەپارێزەری خاک و گەل و نیشتیمانەکەمانە،
کوردستان دەوڵەتێکی سەربەخۆنیە و چوارچێوەیەکی نیە بیپارێزێت، چۆندەکرێرێت ڕادەستی قەزاو قەدر و کەسانێکی وەک بافڵی ئالودەبووی مادەی هۆشبەر بکرێت؟
ئەوە ئەرکی ئێمەیە ڕێگەنەدەین ئەم خائین و خۆفرۆش و ئالودەبوانە یاری بەچارەنوسمان و خەبات و قوربانیدان و دەریایە خۆنی شەهیدەکانماوە بکەن.

Top