بۆچی پارتی ھەڵبژاردنی دیزاینکراو قبوول نەکرد ...

بۆچی پارتی ھەڵبژاردنی دیزاینکراو قبوول نەکرد ...

لەچەند مانگی رابردوودا پارتی،لەچوار چێوەی بەیانی رەسمیدا راگەیاند بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات کە بە نایاسایی و نادەستووری، دیزاین کراوبێت،بەمەش دەرکەوت پارتی ترسی ھەڵبژاردن نەبووە ،چونکە دامەزرێنەرو پێشڕه‌وی داهێنانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كوردستان‌، بەلام بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات کە بە نایاسایی و نادەستووری بسەپێندرێت ،وە لەماوەی دووسالی رابردوو پارتی ھەولی زۆری دا بۆئەنجامدانی ھەلبژاردن لە کاتی خۆیدا ،بەلام بەداخەوە رێگرێکی زۆر لە بەرێوەچوونی کرا ،بەلام یەکێتی کەزانی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن لەبەرژەوەندی ئەوان دایە خۆیان وانیشان دا پەرۆشی بەرێوەچوونی پرۆسەکەن ،بۆیەش ھەر زوو پارتی ھەستی بەمەترسیەکە کردو داوای کرد هەموو ئەو كەموكوڕیە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاسایانەی تایبەت بە پرۆسەی هه‌ڵبژاردن ئەنجامدراون چارەسەر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسەكه بە شەفافانەو دوور لەدەستوەردانی دەرەکی بەرێوە بچێت،
ئەوکات خوێندەوەی جۆراوجۆر بۆ
بەیانی رەسمی پارتی کرا ،بەلام سەرەنجام راستی ودروستی بابەتەکە بۆخەلکی کوردستان روون بوەوە کە چۆن ، سەرکردایەتیی تازەی یەکێتی، تایبەت (بافڵ و قوباد)ھەولیان داوە ھەلبژاردن بۆ بەرژەوەندی خۆیان
دیزاینکراوبکەن ،بەمەش راستی بەیانەکەی پارتی سەلماندو لەھەمانکاتدا ئەرکی خەلکی کوردستانی قورسترکرد تابەگەرم وگوریەوە بچنە سەر سندوقی دەنگدان ،رێگری لەھەموو خروقات وپرۆسەێکی دیزاینکراو بگرن تا بە دەستی نامۆ ودەرەکی ئەنجامەکان بە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێک یەکلا نەکرێتەوە،ھەمیش بە جۆش وخرۆشەوە دەنگ بدەن بەلیستی 190ی پارتی ، چونکە ھەمووتاکێکی کوردستان دەتوانێت لەژێر چەتری پارتیدا ھەست بەبوونی خۆی بکات و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان پارێزراوو پێشکەوتووتر دەبێت ،

Top