هونەرمەند(هێرش مەغدید باشە)شەشەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

لەژێر چاودێری بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر, لە گەلەری میدیا پیشانگەی تایبەتی هونەرمەندی شێوەكار (هێرش مەغدید باشە) بە ناونیشانی (سروشت لە باوەشی جوانیدا) كرایەوە,كە ئەمەش دەكاتە شەشەمین پێشانگەی تایبەتی ئەم هونەرمەندە.

هونەرمەند(هێرش مەغدید باشە)شەشەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

لە پێشانگەكەدا هونەرمەند ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایش كرد كە سەرجەم كارەكان بە بۆیەی ئاوی كێشراون, ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ كرایەوەو تاوەكو ڕێكەوتی 10/10/2024 بەردەوام دەبێت و دوو كاتی جیای بۆ دیاری كراوە,لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 12 نیوەڕۆ, وە لە كاتژمێر 4ی عەسر تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top