ســــه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له يادى يه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئه‌ڵمانيادا كرد كه له‌لايه‌ن كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه له هۆتێلى ديڤان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى حکوومی و حزبیی هه‌رێمى كوردستان، ديپلۆماتكاران و ميوانان ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزباييى ئه‌و ياده، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه کونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ به‌شداریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نیشان دا و جه‌ختی له پشتگیری و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا کرده‌وه.