بەڕێوەبەری گشتیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان کۆبووە

بەڕێوەبەری گشتیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان کۆبووە


مامۆستا '' لقمان سعید صدیق '' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ کاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری تەکنیکی و ئەزموونەکان و بەرپرسی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, لە گەڵ بەرپرسی هۆبەی ئەزموونەکانی پەروەردەی قەزاکان کۆبۆوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دوایین ڕێنمایی و خاڵی پێویست لە وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەکانی بەرایی و دەرەکییەکان بە ڕێنمایی ساڵی نوێی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ خرایە روو بۆ کارکردنی سەرجەم بەریوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان لە پارێزگای هەولێر, ئەمەو چەند پرسیکی دیکەی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان لە کۆبوونەوەکە قسەی لەسەر کرا, وێڕای دەستخۆشی خۆی بەڕێوەبەر گشتی پەروەردەی هەولێر, سوپاسی ئامادەبووانی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

Top