كردار و بانگه‌شه‌

كردار و بانگه‌شه‌

نزیكه‌ی سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا وتارێكم نووسی به‌ناوی "ئۆپۆسه‌ڵات" باسم له‌و حیزبانه‌كرد به‌ڕۆژ له‌ حكوومه‌ت ده‌خۆن به‌شه‌ویش به‌سه‌ریدا ده‌ڕشێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ سرووشتی ئه‌و حیزب و كه‌سانه‌یه‌ ناتوانن به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرن به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت گرووپی تر ئاراسته‌یان بكات خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ڕوون نین بۆ خزمه‌تكردن، به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت له‌په‌نای ئه‌وانی تر بخۆن و تووشی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌بن.
ئێستا ڕوونتر ده‌توانین كردار و گوفتاری ئه‌و حیزبانه‌ ببینین ئاسان ده‌توانین بڕیاربده‌ین كێ ده‌توانێت خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكات و شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بیخه‌ینه‌ ژێر به‌رپرسیاریه‌تی، بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان پێمان ده‌ڵێت كێ خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردن و كێ هه‌گبه‌ی خاڵییه‌، ڕاسته‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی جه‌ماوه‌ریان گۆڕانی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا دانایه‌ت، به‌ڵام ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وجاره‌ زۆر جیاوازه‌.
بانگه‌شه‌ یارمه‌تی ده‌نگده‌ر ده‌دات بتوانێت حیزبی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و خه‌مخۆری خزمه‌تی گشتی سانا جیابكاته‌وه‌ له‌حیزبی بێ پلان و داهێنه‌ری ژاوه‌ژاو، ئه‌وانه‌ی له‌بانگه‌شی خوولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان باسیان له‌ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار ده‌كرد بۆگه‌نجان ئێستا ده‌یانه‌وێت بیڕوخێنن ئه‌وه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ خه‌ریكه‌ خه‌ڵك بێ ئومێد ده‌كات ئه‌و جۆره‌ گوتاره‌ ده‌چیته‌ قاڵبی تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر.
له‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وجاره‌ دیاره‌ كامه‌ حیزب شانی داوه‌ته‌ ژێر باری خه‌می خه‌ڵك و ده‌یه‌وێت خزمه‌تی گشتی بكات، ڕوونه‌ پارتی ئومێدی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك و خۆی له‌به‌رپرسیاری بوون به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نادزێته‌وه‌، پارتی له‌ باش و خه‌رابی كوردستان خۆی به‌رپرسیار ده‌زانێت و لێی ڕاناكات، بۆ خراپیه‌كان به‌رنامه‌ی باشكردنی هه‌یه‌ و باشییه‌كانیش ده‌پارێزیت و شانازی پێوه‌ ده‌كات
ده‌نگده‌ر نابێت هه‌رگیز له‌ حیزبێك بترسێت خاوه‌نی دووربینی بێت و پلانی ڕوون بێت بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌وه‌‌ی ده‌ڵێت ده‌یڕووخێنین ڕاست ده‌كات ئه‌وجاره‌ به‌ڕه‌وانی ڕازی دڵیان ئاشكراكرد ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ ده‌ی ڕووخێنن، ئه‌گه‌ر بیان توانیبا ده‌مێك بوو به‌نیازی ڕووخانی بوون، به‌ڵام ئاماده‌یی پارتی و هێزی خزمه‌تكردنی ئه‌و حیزبه‌ چۆك به‌ ناحه‌زانی پێشكه‌وتن داده‌دات، پارتی له‌بانگه‌شه به‌خزمه‌ت و كردار وه‌ڵامی ده‌ست به‌تاڵه‌كان ده‌داته‌وه‌ هاوارناكات، چونكه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ی هاوار بكات دیاره‌ هیچی له‌ هه‌گبه‌دانییه‌ و ده‌یه‌وێت كه‌شی بانگه‌شه‌ بشێوێنێت بۆئه‌وه‌ی په‌یامی پارتی به‌ڕوونی نه‌گاته‌ ده‌نگده‌ر، بگره‌ پارتی ده‌مێكه‌ ئه‌وقۆناخه‌ی بڕیوه‌ ده‌زانێت چۆن به‌خه‌ڵكی كوردستان بڵێت ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌ی من بۆ خزمه‌ت و به‌ره‌و پێشوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌ و خزمه‌تی گشتی.

 

Top