گەرمیان و چەمچەماڵ چەقی پشتیوانی پارتیمانە

گەرمیان و چەمچەماڵ چەقی پشتیوانی پارتیمانە

(*)

پارتی هەر لە ڕۆژی یەکەمی دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بارزانیی نەمر، هەمیشە قوتابخانەی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەریی و حزبی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بووە، هەردەم لوتکەی سەرکەوتن و پارێزگاریکردن لە خاکی کوردستان بووە، پارتی و کوردستان بێ یەک ناژین و مانەوە و بەهێزی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەهێزی پارتی دیموکراتی کوردستان.

پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و خەباتکاریی و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان، بە درێژایی مێژوو پارتی سەرقافڵەی شۆڕش و داستانە مێژووییەکان بووە، لە
مەیدانی خەباتدا پارتی هەردەم پێشەنگ بووە.
بەهۆی سەرکردایەتیی دووربینانە و بوێرانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی ئەندامان و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی، پارتیمان یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین و کاریگەرترین حزبەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی گرنگ و کارای لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و بەدەستهێنانی دەستکەوتە نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە.

پارتی دەیەوێت خزمەتی گەرمیان و چەمچەماڵ بکات، چونکە لە کاتە دژوار و سەختەکانی گەلەکەماندا، گەرمیان و گەرمیانییەکان قەڵای خۆڕاگری و نەبەردی پارتی بوون، شەهیدان و قوربانیدەرانی پارتی لەم سنورانە دەرخەری ئەو حەقیقەتەن کە پارتی و گەرمیان و چەمچەماڵ سێکوچکەی دانەبڕاون لەیەکتری، بۆیە پارتیمان گەرمیان و چەمچەماڵ بە چەقی پشتیوانی و بەهێزی خۆی لەسەرتاسەری کوردستان دەزانێت، هەموو هەوڵێکی جدی پارتیمان بەو ئاراستەیە کە چیتر ڕێگە نەدات بە ناوی سنوری حزبییەوە خەڵکی گەرمیان لە خزمەتگوزاری بێبەش بکرێت، چونکە
ئەم ناوچانە لانکەی شۆڕش و قوربانیدانن، هاتنە بەرهەمی هەرێمی کوردستان لە شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و هەموو ڕووداوە سەختەکانی گەلەکەمان لە گەرمیان و چەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان و ناوچەکانی تری کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، لە دید و تێڕوانینی جەنابی سەرۆک بارزانی گەرمیان و چەمچەماڵ بەها و تایبەتمەندی نەتەوایەتی گەورەیان هەیە، هەمیشە بە ڕێز و قەدرەوە لەم
سنورانە دەڕوانێت.

چاوەڕوانیمان لە ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان لە تێکۆشەران و خەڵکە سەربەرزەکەی (گەرمیان-چەمچەماڵ) بە ناحیە و شارۆچکە و گوند و دێهاتەکانی هەیە کە بە هەموو گوڕ و تین و دڵسۆزیێکەوە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن بۆ ئەوەی وەک هەمیشە، پارتی هێزی یەکەم و پێشەنگی کوردستان بەهێزتر بکەن، چونکە سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستانە

 

 (*)

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان

Top