پارتی پێشەنگی خەباتی دیموکراسی دەبێت بۆیە دەنگی بە لیستی190 پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین

پارتی پێشەنگی خەباتی دیموکراسی دەبێت بۆیە دەنگی بە لیستی190 پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین


پارتی بۆیە سەری هەڵدا، تا خەڵکی کوردستان بتوانێ لە ڕێی ململانێی دیموکراسییەوە داهاتووی خۆی دیار بکات، لەو بڕوایەدام وەک چۆن پێشەنگی خەباتی پێشمەرگایەتی بوو، پارتی پێشەنگی خەباتی دیموکراسی دەبێ.

ئه‌وان ئاماده‌ن بچنه‌ هه‌ر به‌ره‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دژى مافى ره‌واى میلله‌ته‌كه‌شیان بێت بۆ نه‌هێشتنى پارتى، به‌ڵام پارتى به‌ هیچ هێزێك كۆتایى ناهێنرێت.

بویە داواشى له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى دەکەم، رێگه‌ نه‌ده‌ن پارته‌كه‌یان ریزى پێشه‌وه‌ به‌جێبهێڵێت و داوایكرد به‌ پشتیوانیان بۆ لیسته‌كه‌یان سه‌نگى پارتى له‌ پرۆسه‌ى دیموكراسى و سیاسیدا بپارێزن.

ململانێى ئه‌م جاره‌ ململانێى نێوان ره‌ش و سپى و سه‌ركه‌وتن و دۆڕانه‌. ئه‌وانه‌ى ململانێى پارتى ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت پارتى به‌ دۆڕان بده‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و هێڵه‌ سووره‌یه‌ كه‌ حسابیان بۆ نه‌كردووه‌. پارتى حزبى ترس و دوو دڵى نییه‌.
كێشه‌ى ناحه‌زانى پارتى ئه‌وه‌ نییه‌ كێ هه‌ڵه‌ى زۆره‌ و كێ هه‌ڵه‌ى كه‌مه‌، كێشه‌ رێگاكه‌یه‌. رێگاى ئێمه‌ رێگاى راسته‌قینه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورده‌ و رێگاى ئه‌وانیش خۆتان پێناسه‌ى بكه‌ن.

له‌ كورده‌واریدا ده‌وترێت دار پیر بوو ناچه‌مێته‌وه‌. پارتى ئه‌و داره‌ پیره‌یه‌ كه‌ نه‌ پیلانى ناحه‌زان و نه‌ ره‌شه‌باى ده‌ره‌كى نایچه‌مێنێته‌وه‌.
ئەو خەباتەی كوردستان ئەمڕۆ بارەكەی كەوتووەتە سەر كچ و كوڕانی وڵات بە شانازییەوە ئێوە دەتوانن ئەو بارە هەڵبگرن، بۆیە ئێمە دڵنیاین ڕێ نادەن پارتەكەتان لە دیموكراسی ڕێزی پێشەوە بەربدات پارتی وەك چۆن لە ڕۆژی لە دایكبوونەوە سەركێشی دیموكراسی بوو بە ماندووبوونی ئێوە لە خەبات دەمێنێتەوە.
دووبارە سڵاو بۆ یەكە بەیەكەی هاووڵاتییانی كوردستان، سڵاو لە كەسوكاری شەهیدان و سڵاو لە هەموو چین و توێژەكان دەكەین بۆ دەنگدان بە لیستی 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان.

Top