لە شاری هەولێر یادی هونەرمەندی كۆچكردوو (جەلال سەعید) كرایەوە
لە ڕۆژی جیهانی موزیكدا,بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر-بەشی هونەرەكانی موزیك,مەراسیمی یاد و وەفای بۆ هونەرمەندی دیاری كۆچكردووی شاری هەولێر(جەلال سەعید) سازكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی1/10/2024 لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر,بە ئامادەبوونی بەڕێز(ئومێد خۆشناو)پارێزگاری هەولێر و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان و ڕۆشنبیران, وەكو وەفا و یادكردنەوەیەك بۆ هونەرمەندی ديارى كوردستان و گۆرانبێژی دێرینی شاری هەولێر (جەلال سەعید) كۆنسێرتێكی موزیكی بەڕێوەچوو.
لە بڕگەیەكی دیكەی ئەم كۆنسێرت و بۆنەیەدا باس لە مێژوو و ڕۆڵى هونەرمەندى کۆچکردوو (جەلال سەعید) کرا لە خزمەتکردنی چەندین ساڵەی لە بواری هونەر بەگشتی و هونەری میللی کوردى بەتایبەتی کە لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر و تیپی هونەری میللی خزمەتێكی زۆرى پێشكەش بە هونەر كردووە و لە ژیانی هونەریدا سەدان گۆرانی تۆمار كردووە و خاوەنی خەرمانێك بەرهەمی هونەرییە.
هەروەها لە کۆتایی ئەم بۆنەیەدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بەشیك لە ئامادەبووان، ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەك هونەرمەند کرا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی