هونەرمەند حەسەن شەریف گۆرانییەكی نوێی بەناوی(دەنگدان)بڵاوكردەوە
بۆ پاڵپشتیی لە لیستی ژمارە(190)ی پارتی دیموكراتی كوردستان,هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری كورد (حەسەن شەریف) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە.
هونەرمەند حەسەن شەریف لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمەكەی بەناوی(دەنگدان) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (كازم هەركی)تێكستەكەی نووسیوە,ئەم بەرهەمە لە ئەرنجی (ڕێناس كورداغ) و میكس و ماستەرینگی (محەمەد زەكی)یە,هەروەها (ئەحمەد عەلی) كاری مۆنتاژی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی