پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هەڵبژاردن پێوویستە چی بکات !!

پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هەڵبژاردن پێوویستە چی بکات !!

 


یەکەم : لادانی کەسانی نابەرپرس و کەم ئەزموون کە وا دەکەن
‎ پارتی باجی هەڵەی ئەوان بدات ، واتە هەرێمی کوردستان
پێوویستی بە پاداشتکردن و سزدان هەیە.

‎دووەم : دانیشتنی تایبەت لەگەڵ گەنجە دلسۆزەکان ، پارتی خاوەنی هەزاران گەنجی خۆبەخشوو و خەمخۆرن کە هەوڵیان داوە لە بەشێکی زۆری سەرکەوتنەکانی پارتی شوێن پەنجەیان دیار بێت سەنگ و قورسایی ئەم حیزبە بەرزتر
‎بکەنەوە ، بۆیە پێوویستە گرنگی بەم گەنجە خوێن گەرمانە
بدرێت ئەگەر بە دانیشتنێکیش بێت .

‎سێیەم : بەرەو پێشبردنی کەسانی بە ئەزموون و لێهاتوو ، پارتی پێوویستە ئەم جۆرە کەسانە بەرەو سیلکەکانی حکۆمی و حیزبی ببات و گرنگیان پێبات بۆ ئەوەی بناغەی حیزبی و کابینەکان بەم جۆرە کەسانە پتەو بکرێت بتوانن خزمەت و خۆشگۆزەرانی باش
پێشکەشی خەڵک بکەن .

‎چوارەم : نەهێشتنی دوو و سێ پرسکە لە دامەزراوە حکۆمی و حیزبییەکان ، زۆر جار دەبینین خەڵک بۆ کاری تایبەت سەردانی دامەزراوەکانی ئەم هەرێمە دەکات شەرم دای دەگرێت بەوەی ناتوانێت بە یەک پرسگە بگات بەو کەسەی کە کاری پێیەتی لە کاتێکدا دەبێت بەرپرس چ ئەوانەی لە حکۆمەتن ، چ ئەوانەی لە حیزبن خزمەتکاری خەڵک بن نەک خۆ گەورەکردن و
فەرزکردن بێت لە سەر خەڵک .

‎پێنجەم : نەهێشتنی واستە و واستەکاری ، پارتی دەبێت ئەم چینایەتییەی دروست بووە لە ناو پایەکانی حکۆمی و حیزبی نەهێلێت ، تەنانەت ئەوانەی کە دەست بۆ ئەم کارە دەبەن و
ئەنجامی دەدەن پێوویستە سزا بدرێن .

شەشەم : پێوویستە پارتی ‎لە بۆ ئەنجام دانی کۆنفرانسی حیزبی پێوەر و بنەما دابنێت بۆ خۆکاندیدکردن بۆ ئەوەی ئەوانەی رەنج
و زەحمەتیان بینیووە ، بەرهەمی ماندووبوونەکەی ئارام و ئاسوودەی بکات .

‎ حەوتەم : پارتی با لەمەولا تەنها خزمەتی خەڵکی خۆی بکات واز لەوانە بینی کەدێن و دەڕون ، پارتی ئەگەر خزمەتی ئەندام و لایەنگرانی خۆی بکات و دڵسوزەکانی لە بیر نەکات سوێند بەخوا پارتی پیویستی بە هیچ ئۆردگایەکی حزبی نابێت ، تەنانەت لە گشت هەڵبژاردنەکاندا دەنگی زۆر زیاتر لە ئێستا کە هەیە دەهێنێت ، چۆنکە لایەنگرانی پارتی ماددی و بەرژەوەند
پەرست نین کە بگوڕێن.

‎هەشتەم : پارتی با چیدیکە گرنگی بەو کەسانەی بێگانە و بگرە ناوخۆش نەدات کە بە دوو و سێ رسم و سناپ خۆیان دەر
دەخەن ، چۆنکە گرنگی دان بەمانە دلسۆزەکان ئێهمال دەکرێن ، لە بەرئەوەی ئەوانیش چاوەرێی بایەخ پێدانن .

‎نۆیەم : لە کاتی هاتنی بەرپرسانی یەکەمی پارتی بۆ هەر یەکێک لە پارێزگا یان قەزا و ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان کە یەکەم جار لەگەڵ بەرپرسان و یەکە کارگێرییەکانی ئەو شارە کۆدەبێتەوە ، پێوویست ناکات دووبارە هەمان ئەو بەرپرس و یەکە کارگێریانە لە کۆرە بەرفراوانەکاندا لەگەڵ خەڵک بەشداری بکەن و رێزی پێشەوە بگرن ، بەڵکو رێزی یەکەم و دووەم لە مەو
ڵا با بۆ باوک و دایکی شەهیدان و ئەوانەی خزمەت و خەباتیان کردووە دابنرێت .

دەیەم :پارتی پێوویستە لەماوەی چوار ساڵی هەر کابینەیەک سەرجەم بەرپرس و کادیر و ئەندامەکانی خۆی بخاتە ناو خەڵک تاوەکۆ لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ خەڵک بن ، نەک تەنیا لە کاتی هەڵبژاردنەکان بچنە ناو خەڵک و دەرگایان بۆ خەڵک بکەنەوە .

یازدەیەم : گرنگی زیاتر دان بە خانەوادەی و کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە هەندێکیان پشت گوێ خراون .

دوازدەیەم : سزادانێکی قورسی ئەو بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانەی کە دەستی خۆیان تێکەڵ بە دزی و گەندەڵی دەکەن ، بە هۆیەوە لە ماوەیەکی کورتدا دەبن بە خاوەنی پار و داهاتێکی زۆر ، ئەمەش وا دەکات خۆی فەرز بکاتە سەر لایەنگرانی پارتی لە داهاتوودا .

* بە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە خاڵانە لە داهاتوودا وا دەکات
چی دیکە پارتی بیانوو نەداتە دەست دۆژمن و نەیارەکانی خۆی لە پێناو راگرتنی هەندێک کەس یاخود رازی کردنیان ، لە بەر
ئەوەی ئەم کەسانە هەر ئەوانن کە لایەنگرانی پارتی لێ نارازین و بێزارن .

Top