بۆچی پارتی هەڵبژێرین؟!

پرسیارە جەوهەریەکە مانشێتی سەرەوە نیە، بەڵکو ئەو گرنگە بپرسین بۆچی پارتی هەڵنەبژێرین؟! وڵامدانەوەکە بۆ مرۆڤی خاوەن ویژدان ئەوەیە، جگەلە پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ هێزێکی دیکە هێڵە گشتیەکان ناپارێزێت و ئەوە تەنها خۆی خاوەنداریەتی پرسی نەتەوەیی دەکات لەلایەکی دیکەشەوە لای پارتی نیشتمان هوتێل نییە ئەگەر خزمەتگوزاری نەما جانتاکەی هەڵگرێت و بڕوات، چونکە لە دیدی پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتکردنی هاونیشتمانیان و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان ئەرکە و شەرەفێکە بەکردەیی کاری بۆکردووە، بێگومان ئەوەش شایەنی هەموو هێزێکی سیاسی نییە.
لە سۆنگەی پارتی حوکمڕانی چاک پێشینەیە و بەرهەمەکەی شیرینه هەر بۆیە خراپەکاران و تێکدەر و سەرپێچیکاران بە بیستنی ناوی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ڕۆحیان دەکەوێت و چاویان تار و مار دەبێت.
پارتی تێکۆشەر و خەمخۆرانی ڕێگای هەقیقەت دەخاتە جێگای پێزانین.
کوردستانیان ئەوە پارتییە شەهیدان بە هێمای ڕزگاری دەزانێت و پێشمەرگە بەپیرۆز ناوزەند دەکات.
لە فکری پارتی ووڵات یەکپارچەیە و خەونی ڕاگەیاندنی کوردستانی سەربەخۆ دەکاتە واقیع و لە پەیرە و پرۆگرامی خۆی جێگای کردۆتەوە و بەکرداریش هەوڵی جێبەجێکردنی داوە.
فکری پارتی فکرێکی بابەتیە و دوور لە کەسێیەتی لایەنەکان هەڵسەنگاندن دەکات هەر بۆیە بە چەشنی دار بەڕوو تەمەنی باڵایە.
پارتی دۆستەکانی ئازدیخوازن و دوژمنەکانیشی دوژمنی ئازادین!
ئەرێ گەڵۆ، ئەرێ گەنجان و لاوان ئەرێ تەواوی چین و توێژەکانی کوردستانی شیرین هەموو ئەوانەی سەرەوە لە دەریایی حەقیقەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونیان نییە بێگومان بەڵی هەن و زیاتر لەوەی باسکراوە، چما ناحەقیە بڵێن بۆچی پارتی هەڵنەبژێرین، ئەگەر کەس و لایەنی دیکە هەن ئەی بۆچی دروشمەکانیان، کردارەکانیان و هەنگاوەکانیان تەنیا بێ هیوایی و تێکدانە لە بڕی بونیادنان و پاڕاستنی دەستکەواتەکان زیاتر گەشانەوەی کوردستان؟!