هێرشێکی کوشندە لەلایەن ڕووسیا بۆ سەر ناوەندێکی پزیشکی لە ئۆکرانیا

هێرشێکی کوشندە لەلایەن ڕووسیا بۆ سەر ناوەندێکی پزیشکی لە ئۆکرانیا

 

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە 29ی ئەیلول ڕایانگەیاند: کە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ناوەندێکی پزیشکی لە شاری سومی کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لانیکەم ٨ کوژراو و ١١ برینداری لێکەوتەوە.

بەگوێرەی بانگەشەی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، دوای هێرشی سەرەتایی هێزەکانی ڕووسیا لە کاتی چۆڵکردنی ئەم باڵاخانەیە جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ئەم بینایە و لەو هێرشانەشدا کۆی گشتی 8 هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە کاتی ئەو هێرشانەدا بڵاوکراونەتەوە، لانیکەم 86 نەخۆش و 38 کارمەندی ئەم نەخۆشخانەیە لەوێ ئامادەبوون، بە وتەی وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا، یەکەم هێرش بۆ سەر ئەم ناوەندە پزیشکییە کەسێکی کوژرا، بەڵام کاتێک نەخۆشەکان خەریکی چۆڵکردنی باڵاخانەكە بوون، هێزەکانی ڕووسیا دووبارە هێرشیان کردەوە سەر ئەم ناوەندە پزیشکییە ، کە بووە هۆی کوژرانی چەند کەسێکی دیكە.

جێی ئاماژەیە لەدوای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكانی هێزەكانی ئۆكرانیا لەشاری كورسكی لە سنووری ڕووسیا و دەستگیركردنی دەیان نیشینگە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا هێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیا بۆسەر شارەکە و هەرێمی سێیەم چڕتر بووەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top