مـــەلا مستەفا بارزانی پێشوازیی لە کچ و کوڕی هەڤاڵانی بارزانی نەمر کرد

مـــەلا مستەفا بارزانی پێشوازیی لە کچ و کوڕی هەڤاڵانی بارزانی نەمر کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024 لە قەزای پیرمام، مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە کچ و کوڕی هەڤاڵانی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران کرد کە لە کاتی گەڕانەوەی بارزانی نەمر و هەڤاڵانی بۆ کوردستان، لە کەسوکارەکانیان دابڕابوون.

نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی بڵاوی کردەوە، ئەو خانەوادانە وێڕای شانازی کردنیان بە مێژوو و خەباتی گەلەکەیان بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر، سوپاس و پێزانینی تایبەتیان هەبوو بۆ خەمخۆری سەرۆک بارزانی کە بە هەوڵی بەڕێزیان توانیویانە بە خانەوادەکانیان شاد ببنەوە.

هاوکات ئەو خانەوادانە خۆشحاڵی خۆیان بۆ دیدار و پێشوازی ئەمڕۆی مەلامستەفا بارزانی دەربڕی.

Top