هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان "ئازال" بەهۆی کێشەی ئەمنیەوە گەشتەکانی لە باکۆوە بۆ تەلئەبیب ڕاگرت.
هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان "ئازال" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و کێشە ئەمنییەکان لە ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان باکۆ و تەلئەبیب ڕاگیراون.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرنشینانی گەشتە ئاسمانییەکانی تەلئەبیب دەتوانن بلیتەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
بڕیارەکە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەسەر ئەم ڕێگایە بەپێی مەرجەکان ڕادەگەیەنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل