دەنگ و قسەكردنی مەیموونەكان
مەیموونەكانی مارمۆسێت دەنگی تایبەت بەكاردەهێنن بۆ بانگكردنی یەكتر كە پێی دەوترێت phee-calls بۆ ناسینەوە و پەیوەندی كردن لەگەڵ یەكتردا. ئەم توانایە بۆ ناولێنانی دەنگ بە تاكەكانی تر تا ئێستا تەنها لە مرۆڤ و دۆلفین و فیلدا بینراوە. توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە مەیموونەكانی مارمۆسێت marmoset monkeys بۆ بانگكردن دەنگی تایبەت بەكاردەهێنن كە پێی دەگوترێت phee-calls بۆ ناساندن و پەیوەندی كردن لەگەڵ ئەندامانی گروپە كۆمەڵایەتییەكەیان. ئەم دۆزینەوەیە یەكەم جارە كە نیشانەی دەنگی ، هەڵسوكەوتێكی كۆمەڵایەتیی ئاڵۆز دەردەخات كە پێشتر لە پرایمەیتە نامرۆڤیەكانی تر unhuman primates جگە لە مرۆڤ، لە دۆلفین و فیلدا بەدی دەكرا. توێژینەوەكە هەروەها دەریخستووە كە خێزانەكانی مەیموونی مارمۆسێت نیشانەی دەنگی هاوشێوە بەكاردەهێنن، كە ئاماژە بە جۆرێك لە سیستەمی ناولێنان دەكات كە هاوشێوەی ناو و شێوەزارەكانی مرۆڤە. لەوانەیە ئەم پەیوەندییە دەنگییە پەرەی سەندبێت بۆ یارمەتیدانی مەیموونی مارمۆسێت بۆ پاراستنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە ژینگەی دارستانە باراناوییەكان كە بینین تێیدا سنووردارە.