ڕیاكتۆری ئەتۆمیی نەتواوە

ڕیاكتۆری ئەتۆمیی نەتواوە

 چین یەكەم ڕیاكتۆری ئەتۆمیی لە جیهاندا دروست كرد، كە ناتوانێت بتوێتەوە: چین سەركەوتووانە ڕیاكتۆرێكی ئەتۆمیی تاقیكردەوە كە مەترسیی تواندنەوەی ئەتۆمی نەهێڵێت. ڕیاكتۆری HTR-PM كە دەكەوێتە وێستگەی ئەتۆمیی كەنداوی شیداو Shidao Bay كە دیزاینی بەرد و سووتەمەنی TRISO بەكار دەهێنێت.دیزاین كراوە بە ڕووپۆشی سیرامیك و تەنۆلكەكانی یۆرانیۆم بۆ لەخۆگرتنی كارلێكی ناوكی لە پلەیەكی گەرمیی زۆر بەرزیشدا. ئەم ڕیاكتۆرە جیاواز لە ڕیاكتۆرە تەقلیدییەكان كە پشت بە ساردكردنەوەی ئاو دەبەستن، HTR-PM دەتوانێت بە شێوەیەكی سرووشتی گەرمی لە ڕێگەی گەیاندن، تیشكدانەوە و گواستنەوە بڵاو بكاتەوە و، ڕێگە دەدات بەبێ كارەبا بە جێگیری بمێنێتەوە. پلەی گەرمیی گەیشتە 870 پلەی سیلیزی كە زۆر كەمترە لەو كارەساتانەی وەكو كارەساتی فوكوشیما بەدی كرا كە پلەی گەرمیی بۆ 2800 پلەی سیلیزی بەرز بووەوە.

توانای ساردكردنەوەی خودی HTR-PM دڵنیایی دەدات كە دەتوانێت خۆی لەو جۆرە شكستە كارەساتبارە بپارێزێت، كە لە مێژوودا متمانەی خەڵكی بە وزەی ئەتۆم لاواز كردووە.

 

Top