چۆن ڕەنگی مۆبیلیاتی ژووری نوستن هەڵدەبژێریت؟
بەهەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو بۆ مۆبیلیاتی ژووری نووستنەكەت دەتوانیت بە خێرایی ژوورێكی مات بگۆڕێت بۆ شوێنێكی سەرنجڕاكێش، لەم چوارچێوەیەدا، پەیڕەوكردنی یاسای ٦٠-٣٠-١٠ دروستە، لە یاساكەدا هاتووە كە لە ژوورەكەدا، سێ ڕەنگ هەیە:
1- ڕەنگی باڵادەست: ئەم ڕەنگە 60%ی توخمەكانی ژوورەكە داگیر دەكات و بەكار دێت بۆ بۆیاخكردنی دیوارەكان و شتە سەرەتاییەكان، لە زۆربەی ڕەنگەكاندا ڕەنگی باڵادەست تا ڕادەیەك سووك و بێلایەنە، وەك: خۆڵەمێشیی كاڵ، سپی، بێجی، یان قاوەیی كاڵ.
2- ڕەنگی لاوەكی: ڕەنگی دووەم كاریگەریی لەسەر 30%ی توخمەكانی ژوورەكە دەبێت، توخمە لاوەكییەكانی دیكۆرات و مۆبیلیات، وەك: پەردە، بالیف و كورسی، لەم چوارچێوەیەدا ئازادیی زیاترت هەیە لە هەڵبژاردنی نێوان سێبەری تۆخ یان ڕەنگی گەشاوە، بەڵام دڵنیابە كە زیادەڕەوی نەكەیت.
3- ڕەنگی جیاواز: ڕەنگی سێیەم بە ڕێژەی 10% لەسەر پارچە ناوازەكان دەگۆڕدرێت، كە ڕەنگە بۆ كار بەكار بهێنرێت.
4- ڕەنگی هونەری وەك: دیكۆراتی مۆبیلیات، ئیكسسواراتەكانی دیكۆرات، ڕازاندنەوەی ڕووناكی و گڵۆپ.