ڕووسیا: هەفتەی ڕابردوو دەستمان بەسەر 8 شارۆچکەی دۆنێتسکدا گرت

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: كە ٨ شارۆچکەی ناوچەی دۆنێتسک کۆنترۆڵ كراوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا 8 شارۆچکەی ناوچەی دۆنێتسک کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای ئەو وڵاتە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی زۆر ورد و بێفڕۆکەوان دژی پێگەکان لە ئۆکرانیا ئەنجام دراوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەمان بەرواردا ٤٩ سەربازی ئۆکرانیا بە دیل گیراون.
گوڵان: سەردار خەلیل