بۆ زانیاریت، دڵۆپەی ئاوی باران
زیندەوەرناسانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ، لە دوو كۆلێژی ئەندازیاری، لە شووشەیەكی ئاوی بارانی هیوستن تیشكێكی نوێیان خستە سەر سەرچاوەی ژیان لەسەر زەوی. لە توێژینەوەكەدا كە ئەمڕۆ لە گۆڤاری Science Advances بڵاو كراوەتەوە، توێژەری پۆست دكتۆرای زانكۆی چیكاگۆ PME ئامان ئاگراوڵAman Agrawal و هاوكارەكانی كە بریتین لە ڕاگری خانەنشینی زانكۆی كالیفۆرنیا ماتیو تیرێل و زیندەوەرزانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ، بایۆلۆجیست جاك Jack Szostak نیشانی دەدەن كە چۆن ئاوی باران یارمەتیدەر بووە لە دروستكردنی تۆڕی دیواری meshy wall دەوری خانە سەرەتاییەكان لە 3.8 ملیار ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە لە گواستنەوە لەمۆڵیكوڵە بچووكەكانی ئاڕ ئێن ئەی بۆ هەموو بەكتریاكان و ڕووەك و ئاژەڵ و مرۆڤیش كە تا ئێستا ژیاوە. توێژینەوەكە دەریدەخات كە ئاوی باران لەوانەیە یارمەتیدەر بووبێت لە دروستبوونی دیواری سەرەتایی خانەدا، زانایان بۆیان دەركەوتووە دڵۆپەی ئاڕ ئێن ئەی RNA لە ئاوی باراندا دیوارێكی پارێزراو لە دەوروبەریان دروست دەبێت و ئاڵوگۆڕی RNA خاو دەكاتەوە. ئەمە ڕێگە بە جیاوازیی بۆماوەیی و پەرەسەندن دەدات كە بۆ گەشەی ژیان گرنگە، تاقیكردنەوە لەسەر ئاوی بارانی ڕاستەقینە سەلماندوویەتی كە باران دەتوانێت ئەم دیوارە پارێزەرانە دروست بكات، ئەمەش دەریدەخات كە باران ڕۆڵی سەرەكیی هەبووە لە سەرچاوەی ژیان لەسەر زەوی.