شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لەنێو ململانێی نێودەوڵەتیدا
سەرەتای وتارەکەم بە ئەوە دەست پێدەکەم کە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کاتێک بەرپا کرا لە لایەن “بارزانی باوک”ـەوە کە هیچ ئومێدێکی بە ڕژێمی عبدالکریم قاسم نەمابوو بۆ چارەسەری ئاشتیانە و، دانوستانەکان گەیشتبونە بنبەست.
سەرەتا هەڵوێستەکانی قاسم بەرامبەر بە پرسی کورد لە باشوری کوردستان پۆزەتیڤ بوون و بە شێوەیەکی دیموکراسیانە هاتە پێشەوە و لە مادەی سێی دەستوری کاتی ئەوسای عێراقدا واتە ساڵی 1958ز دانی بەوە دانا کە کوردو عەرەب هاوبەشن لە نیشتیمانی عێراقیدا؛
بەڵام لە بەرئەوەی بیری ناسیۆنالیزمی عەرەبی زاڵ بوو بەسەر عێراق و ناوچەکەدا قاسم و ڕێژیمەکەیشی کەوتنە ژێر کاریگەری بیری ناسیولۆنالیستیدا، ئەمەش وایکرد پاشگەز بێتەوە لەو هەموو بەڵێنانەی کە بە پارتی و بارزانیان دابوو.
بۆیە هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول دەتوانم بڵێم وەڵامێک بوو هەم بۆ رێژێمی قاسم هەمیش بۆ هەموو ئەوانەی دوای قاسمیش جڵەوی دەستەڵاتیان گرتە دەست چونکە شۆڕش بۆ ماوەی نزیکەی چواردە ساڵ درێژەی کێشا لە ئەنجامی یەکڕیزی وتەبایی گشت چین و توێژەکانی گەلی کوردستان توانی ئەم ماوەیە زورە خۆی ڕابگرێت و لە هەمان کاتیشدا دوژمنە سەرسەختەکانی گەلی کوردستان لە سەروی هەموشیانەوە بەعسی گوڕبەگۆڕ بە چۆک دا بهێنێت لە ساڵی 1970دا.
شۆڕشی ئەیلوول هەروەک باسمان کرد کەوتە نێو چەقی ململانێی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیدا و بەرژەوەندی هاوتەریب نێوان دەوڵەتە زلهێزەکان و هەرێمیەکان و عێراق بووە هۆکاری دروستکردنی گەلە کومەکی لە دژی ئەم شۆڕشە مەزنە و تاکە دوستی کوردیش تەنها چیاکانی کوردستان مانەوە؛
سەرباری هەموو ئەمانەش شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی “بارزانی باوک” سەرکەوت بەسەر هەموو نەیارانی دا و، دۆزی کوردی وەک دۆزی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراو بە هەموو جیهان ناسێندرا و، لە هەمان کاتیشدا داخوازی کورد لە ئوتونومیەوە گۆڕدرا بۆ فیدڕاڵیەت، کە ئێستا ئێمە لە هەرێمی کوردستان، ئێمەی کورد خاوەن ئەزمونێکی فیدڕاڵین کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانی مەزن.
لە کۆتاییدا هەزاران درود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گشت شەهیدانی کوردستان و سەروەریان بارزانی باوک و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.