ســــەرۆک بــــارزانـــی پــێـــشـــوازی لــــە پـــارێـــزگـــاری سەلاحەددین دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (بدر محمود الفحل) پارێزگاری سەلاحەددین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕەوشی گشتیی عێراق و بارو گوزەرانی هاووڵاتیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
