پریانكا ئامۆژگاری هاوسەرەكەی دەكات

پریانكا ئامۆژگاری هاوسەرەكەی دەكات

هەرچەندە گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی (نیك جۆناس) لە منداڵییەوە ئەستێرەیەكی گەورە بووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا نزیكبۆتەوە لە بواری نواندن.

لە چاوپێكەوتنێكی ئەم دواییەدا نیك جۆناس ئەكتەر و مۆسیقاژەن ئاشكرای كرد كە پریانكا شۆپرای هاوسەری ئەستێرەی بۆلیوود، كە زیاتر لە پێنج ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵدا كردووە، یارمەتی دەدات بۆ ئامادەكاری پێش وێنەگرتنی فیلم.

جۆناس لەم ڕووەوە زیاتر گوتی: «هاوئەستێرەیەكی نایابم هەیە لە ماڵەوە، كاتێك دەڵێم نایاب، مەبەستم لە ئاستی جیهانییە و ئەوە هەمیشە شتێكی جوانە.»

هەروەها ئەوەشی ئاشكرای كردووە كە خۆی و هاوسەرەكەی شریتی ئاودیشنەكانیان تۆمار دەكەن، هەروەها دادەنیشن و هەوڵ دەدەن پێكەوە دیمەن و كارەكتەرەكان شی بكەنەوە.

لە لایەكی دیكەوە لە كاتی نمایشكردنی یەكەمی فیلمەكە لە لۆس ئەنجلۆس هەفتەی ڕابردوو، پریانكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام سەرسامییەكی گەورەی خۆی بۆ فیلمەكە دەربڕی، كە تیایدا نووسیویەتی» ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بكەم كە هەمووتان سەیری بكەن، ئەم فیلمە جوان و كاریگەر و سۆزدارییە و ئەدای سەرسوڕهێنەری ئەستێرەكانە، یان كەمێك لایەنگری نەبم، بەڵام نیك جۆناس، تۆ لەو فیلمەدا گەورە بوویت.»

لەم دواییانەدا نیك جۆناس ئاشكرای كرد كە بە دیدێكی جیاوازتر لە ژیان دەڕوانێت و دەڵێت: «پێموایە بوون بە باوك هەموو شتێكی لە ژیانمدا گۆڕیوە و دیدگای من بۆ هەموو شتێك هەر باوكێكی مۆدێرن و ڕوونە، كە بە تێپەڕبوونی كات زیاد دەكات».

Top