لەهەولێر بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی

لەهەولێر بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی

لەدەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مامۆستا بەکر کەریم ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە وژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ و هاونشتیمانیان، بنکەى جیهان بۆ نەهێشتنى نەخوێندەوارى - لە زانکۆى جیهان، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی مەلوودی پێغەمبەر ( محمد ) (د.خ) مەراسیمێکی تایبەتی بۆ قوتابیانی دەرچووی ئاستی یەکەمی ساڵی 2023 - 2024ـی نەهێشتنی نەخوێندەواری سازکرد.

ئەو قوتابیانەی کە لە خولەکەدا بەشداربوونە لە ماوەی تەمەنیان لە خوێندن دابڕاون، یان هەر نەیان توانیوە بخوێنن بێ بەرامبەر لە هەردوو ڕەگەز لە لایەن مامۆستای پسپۆر لەسەر پڕۆگرامی تایبەت بە نەهێشتنی(نەخوێندەواری) وانەکانیان بۆ گوتراوەتەوە، كە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە دابین كراوە، ئەمڕۆش لەو مەراسیمەدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان، بڕوانامەی باوەرپێكراویان پێ بەخشرا.بنکەی جیهان بۆنەهێشتنی نەخوێندەواری ئەم ساڵ یەکەم ساڵ بوو کە ئەم بنکەیەی کردۆتەوە 32قوتابی لە ئاستی یەکەم دەرچوون بۆ ئاستی دووەم، ئەم بنکەیە لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان سەرجەم پێداویستیەکانی بۆ دابین کراوە، ئەمساڵیش درێژە پێدەری کارەکانیان دەبن و ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ دەستپێکی وەرزی تازەی خوێندن.

 

ئاسۆ زرار

لەهەولێر بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی
لەهەولێر بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی
Top