پێویستە بە بەرپرسیاریەتییەوە ڕەفتار بکەین...
لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.بەرێز «مەسرور بارزانی »ئاماژەی بە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا کەوا بڕیارە لە ناوەراستی ئەم مانگەیەدا بەرێوەبچێت ،لەھەمانکاتدا داواێکی گرنگ وپربایەخی لەلایەنەکان کرد کە بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن،بێگومان ئەم داوایەی جەنابیان جگەلەوەی لەکاتێکی ھەستیاردایە لەھەمان کاتدا ئەرک وبەرپرسیاریەتیشە ، چونکە ھەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان جیاوازەو لەسەر ئاستی ناوخۆیی وجیھانی بە بایەخەوە لێی دەروانن ،گرنگە لایەنەکان بەھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ھەم ھاوکاربن لەسەرخستن وئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ھەمیشە بە پیر پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت بچن وبە بەرپرسیاریەتییەوە ڕەفتار بکەن، دوای 20ی ئۆکتۆبەر ھەڵبژاردن تەواو دەبێت ،بەلام لایەنەکان ھەر بەیەکەوە دەمێنەوە،ناکرێت بە شێوازێکی واھەڵمەتەکە ئەنجام بدەن ،شەرم بکەن لەگەڵ یەکتر دابنیشنەوە،بوونی بیرورای جیاواز کارێکی سروشتیە ،دەبێت تاکەکانی کۆمەڵگە جیاوازییەکانی یەکتر قبوڵ بکەن و دژی یەکتر نەبن و، چەمک و تایبتمەندی کۆمەلگای کوردستانی لەدەست نەدەن و، کوردستان کۆکەرەوەی ھەموو لایەنەکان بیت،
چونکە ھەموان ڕۆڵەی ئەم نيشتمانەین و دەبێ بە بەرپرسیاریەتییەوە ڕەفتار بکەن ،ئەگەر لایەنەکان لەسەر هەموو شتێكیش ناكۆك بن دەبێت لە پاراستنی کوردستان و رێزگرتن لە یەكتری وپاراستنی شکۆی مرۆڤ ویەکتر نەسڕینەوە كۆك و هاوڕا بن .کەھەر ئەمەش ڕێگەی دروستی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە ،ئەنجامدانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە چوارچێوەی بەھاکان و ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی کارێکی رێگا پێدراوە،بەلام ناکرێت ورێگا پێدراو نیە تەنھا لەپێناو کۆکردنەوەی چەند دەنگێک یاخود جولاندنی ھەستی ھاوولاتیان ،لایەنەکان دەستبەرداری ھەموو پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتی بن ،و بە شێوەیەکی نا شارستانی ھەڵمەتەکە ئەنجام بدەن ،بەلکو دەبێت بە پابەندبوون کولتوری جوانی ناوکۆمەلگای کوردەوای
و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بەرێوەببەن ،بە جۆرێک لە میانەی ھەڵمەتەکە دا ئەم شێوازە جوانەیە رەنگ بداتەوەو،لەسەرپاراستن و سەقامگیری سیاسی هەرێمی کوردستان کۆک و ھاورابن، بەرژەوەندی کوردستان لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکی ترەوە بێت ،ئەوەی بەدەست ھاتووە بەرھەمی خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە،بۆیە دەبێت لایەنەکان لەیەک تێروانینەوە مامەلە بکەن ،بە یەکەوە رووبەرووی ھەرەشەو ئاڵنگارییەکان ببنەوە وبەرژەوەندی بالای کوردستان لەسەرووی ھەمووشتێکەوە بێت ،دژی ھەرھەولێک بوەستنەوە کەدەبێتە مایەی نانەوەی دووبەرەکی و رق وکینە ،چونکە لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان بە دوخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت ،دەبێت لایەنەکان بە گیانی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی مامەلەبکەن و،لەکاتی بەرێوەچوونی ھەڵمەتەکە خێروخۆشی خەلک وخاکی کوردستانیان لەیادبێت ,تا دووچاری ھەڵەو کەم وکورتی نەبن ،سوکایەتی بە یەکترو بەزاندنی پرەنسپیەکانی مرۆڤایەتی ورێزنەگرتن لەیەکتری وھەلسوکەوتی نەشیاو بلاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاری ناراست ودروستکراو بەھیچ جۆرێک لەگەل فەرھەنگی بەرزی خەلکی کوردستان یەکتر ناگرێتەوە...
شاعیری مەزنی گەلەکەمان (جەلال مەلەکشا)زۆر جوانی فەرمووە
«بەها و قەدری ئەم کیانە هەرزان نییە . . .
زۆرگرانە!
دەریا، دەریا، خوێنە، گیانە!