هونەر جەوهەر مافپەروەر و یاساناس لە هەولێر: هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی ڕۆڵی دادگاكانی عێراق لاواز و سڕ دەكات

هونەر جەوهەر  مافپەروەر و یاساناس لە هەولێر:  هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی ڕۆڵی دادگاكانی عێراق لاواز و سڕ دەكات

 

یەكێك لەو گرفتانەی بۆتە كێشە لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا، ئەوەیە پرۆسەی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاكان ئەنجام دەدرێن و پاشانیش هەر لە دەرەوەی دادگا پرۆسەی جیابوونەوە و تەڵاق ئەنجامدەرێن، لە هەرێمی كوردستان هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی بەرێگەی یاسا هەردوو پرۆسەكە بگێڕێتەوە بۆ ناو دادگاكان، بەڵام ئەم پێشنیاری هەموارەی یاسای باری كەسییە، دەیەوێت هەردوو پرۆسەكە بەرێتەوە دەرەوەی دادگاكان. كە ئەمەش خرایە ناو چوارچێوەیەكی یاسایەوە ، ئیدی مافی «ئافرەت، مافی منداڵ، دایكایەتی» ئەمانە هەمووی پێشێل دەكرێن، بۆیە مەترسییەكە لەم خاڵەوە سەرچاوە دەكرێت كە ڕۆڵی دادگان لاواز دەبێت و لە پرسەكانی باری كەسێتیدا ڕۆڵی دادگاكان سڕ دەبێت.

 

Top