شاخ و ئاوی ئاگرین
September 1, 2024
رەنگا و ڕەنگ
وڵاتی توركیا ئەفسانەیەكی نهێنی لەخۆگرتووە كە تەمەنی ٢٥٠٠ ساڵە، لە نێو ئەو دیاردە سەیرانەدا دیاردەی بەرد هەیە كە هەزاران ساڵە دەسووتێت و تا ئێستا نەكوژاوەتەوە، ئەم بەردانە بە دووریی ٨٠ كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ئەنتالیا و نزیك شارۆچكەی ئۆڵیمپوس، لە چوارچێوەی شاخێكی بەردین لە بەرزیی ١٩٥٠ مەتر لە ئاستی دەریاوەن و دەستگەیشتن پێیان ئاسان نییە، سەیرە كە بۆ هەزاران ساڵە ئەو كونە بەردیانە لە ناو ئاودا دەسوتێن. زۆرجار زانایانی جیۆلۆجی ڕووبەڕووی و شارەزایان دەڵێن، ئەم ئاگرانە لە ١٠ دە دەرچەی ناو شاخەكەوە دەردەچن و ئاگرەكە بۆ ماوەی دوو هەزار و ٥٠٠ ساڵە هەیە و لە گازی میسان كە لە ناوەوەی شاخەكەوە دەردەچێت درووست بووە، كە بە كۆنترین ئاگری بێ پچڕان دادەنرێت كە مرۆڤ پێی ئاشنا بووە.