رۆژانی پێش ٣١ی ئاب رووداوگەلێکی زۆر گەورە و مەترسیدار لەکوردستان روویدا

رۆژانی پێش ٣١ی ئاب رووداوگەلێکی زۆر گەورە و مەترسیدار لەکوردستان روویدا

احمد گلی

 

رووداوەکانی ٣١ی ئاب، زۆر لەوەگەورەترە تەنها باس لە ڕاوەڕوتوو دزی و فزی سەرانی یەکێتی بکرێت لە هەولێر، رۆژانی پێش ٣١ی ئاب رووداوگەلێکی زۆر گەورە و مەترسیدار لەکوردستان روویدا، چۆن لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ سەرانی یەکێتی ١٠٠/٥١ خاکی کوردستانیان ڕادەستکردوو کەواسوریی بەرلەشکری داگیرکەر بوون و ڕێنوێنی حەشدی شعبی و پاسداری ئێرانیان دەکرد هەولێر و دهۆک داگیر بکات، لە پێش ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بەهەمان شێوە یەکێتی بەکرێگیراو ڕێنیشاندەرو چاوساغی پاسداری ئێرانی بوون بۆ کۆتایی هێنان بەودەستکەوتانەی کە لەئەنجامی خەباتی سەدساڵی نەتەوەی کورد و دەریا خوێن و فرمێسکی رۆڵەی کورد و کۆرەوە مەزنەکەی کورد بەدەست هاتبوو.

مەترسی کردەیی هەبوو بەکۆتایی هێنان بە هەرێمی کوردستان کەلەدوای کۆرەوە مەزنەکە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سنوری کێشابوو، ئێران وەک هەمیشە دژی هەرێمێک یان ناوچەیەکی ئارام بوو بۆ کوردەکان و پیلانەکەی لەڕێگەی خیانەتکارانی یەکێتیەوە جێبەجێ دەکرد.

لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ ئەگەر سەرکردایەتی پارتی هیمەتی نەکردایە و هەنگاوی نەهاویشتایە بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێری ئێران و خیانەتکاری سەرانی یەکێتی و خراپترین و فاسدترینی بە فاسد و خراپ وەردەنایە (دفع الافسد بالفاسد) ئێستا شتێک نەمابوو بەناوی کوردستان و هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمانی کوردستان،
ئەمسەروەری و ئازادی و ئارامییەی ئێستا لەکوردستان هاتۆتە بوون و هەست بەبوونی خۆمان دەکەین وەک نەتەوەیەک، بەرهەمی هیمەتی سەرکردایەتی پارتیە لە ٣١ی ئابی پیرۆزە.

Top