ڕێککەوتنی ئاگربەستی سێ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس

ڕێککەوتنی ئاگربەستی سێ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس

  

ڕۆژی پێنجشەممە 8ی ئەیلول، ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی سێ ڕۆژ بۆ کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە.

هەر لەم پێوەندییەدا نوێنەری باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ناوچە فەلەستینییەکان ڕایگەیاندووە، کە بڕیارە لە ١ی ئەیلولەوە هەڵمەتی کوتان بۆ منداڵان دەستپێبکات.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بڕیارە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت و سەرەتا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی غەززە جێبەجێ دەکرێت، پاشان شەڕەکە ئەنجام دەدرێت لە ناوچەکانی باشووری غەززە جارێکی دیکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەوەسترێت. لە دوا قۆناغدا ململانێکان لە غەززە بۆ کوتانی منداڵان دەوەستن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top