لەهێرشی چەکداری بۆ سەر پاسە نەفەرهەڵگرەکان لە پاکستان ٢٣ کەس کوژران

لەهێرشی چەکداری بۆ سەر پاسە نەفەرهەڵگرەکان لە پاکستان ٢٣ کەس کوژران

 

لە ئەنجامی هێرشی هێرشبەرانی چەکدار بۆ سەر پاسە نەفەرهەڵگرەکان لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان لانیکەم ٢٣ سەرنشین کوژران.

بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی تیرۆریست بۆ سەر پاسێکی نەفەرهەڵگر لە ناوچەی موساخێل لە بەلوچستان ٢٣ کەس کوژراون.

ئەم چەکدارانە سەرنشینەکانیان لە پاس و بارهەڵگرەکان دابەزاندووە و دوای پشکنینی ناسنامەكانیان تەقەیان لێکردوون.

هەروەها ئەم کەسانە ئاگریان لە دە ئۆتۆمبێل بەرداوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستان ئەو سەرنشینانەیان کوشتووە کە خەڵکی پەنجاب بوون.

هەروەها ئاسف عەلی زەرداری سەرۆک کۆماری پاکستان و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەم ڕووداوەیان شەرمەزار کرد و پەیامی یەكلاكەرەوەیان لە شەڕی دژی تیرۆردا بڵاوکردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top