بەهۆی لافاو لە تایلەند ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی وەرزی لە تایلەند گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٢ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بانکۆک پۆست، لە ڕاگەیەندراوی بەشی بەڕێوەبردن و بەرپەرچدانەوەی کارەساتی سروشتیدا، باس لەوە کراوە کە نزیکەی 30 هەزار ماڵ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی قوربانیانی لافاو و زەوی لەرزین بۆ 22 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها 19 کەسیش برینداربوون، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە کە مەترسی لافاو لە پارێزگاکانی چیانگ ڕای، نان، فایائو، پێتچابۆن و فرای باکووری وڵاتەکەی هەیە.
گوڵان: سەردار خەلیل