بەهێزترین كۆمپیوتەری وردیلە
كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكان، ئەوانەی بە زەحمەت كەیسەكەیان بە كەسێك هەڵدەگیرا بوون بە مێژوو و كەوتنە ئەرشیفی تەكنەلۆژیاوە. ئێستا كۆمپیوتەری زۆر بەتوانا و خێرا و بەهێز، دەتوانی لە جانتایەكی بچووكی بخەی و بۆ هەموو شوێنێك بیبەی. بۆ نموونە ئەو كۆمپیوتەرەی ئەم ڕۆژانە كۆمپانیای لینۆڤۆ بەرهەمی هێناوە.
لینۆڤۆ لەم ماوەیەدا كۆمپیوتەری جۆری thinkstation p 3 tiny بەرهەم هێنا. كۆمپیوتەری ناوبراو تەنیا 18 سانت دەبێت و بارستایەكەشی 4 سانتە. یەكێك لە بەهێزترین یەكەی لێكدانەوە CPUی ئەنتەلی لەسەرە واتە core i9. لەگەڵ بەهێزترین كارتی گرافیك. ڕامەكەی 64 گیگابایتە كە بۆ هەموو ئەركێك دەگونجێت. چەندین پۆرت و كەلێنی هەیە بۆ دانانی كێبڵە جۆراوجۆرەكان. لەیەك كاتدا دەتوانێت بە چوار مۆنیتۆرەوە ببەسترێت.