کۆڕێکی شیعری ڕزگار ئەژی گۆران بەرێوەچوو

کۆڕێکی شیعری ڕزگار ئەژی گۆران بەرێوەچوو

بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر خۆشەویستانی شیعر لەدەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان، ئێوارە کۆڕێکی شیعری بە پارچە میوزیکێک و گۆرانییەکی فۆلکۆری هونەرزانی کورد "فەرهەنگ غەفوور" بەڕێوەچوو.
لە کۆڕە شیعرییەکەدا، کە بۆ "ڕزگار ئەژی گۆران"ی شاعیر ڕێکخرا بوو، چەند کورتیلە شیعرێکی ناسک، کە گوزارشت بوون لە خۆشەویستی و گێڕانەوەی داستانێکی ئەوینداری و سەردەمی شاخ خوێندرایەوە.
"فەرهەنگ غەفوور" بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە چەپکێک ئاواز و گۆرانی فۆلکۆر کۆڕەکەی ڕازاوەتر کرد و دەربارەی شیعر و داهێنانێکی ئەو شاعیرەش لە بزاوتی هونەری لکاندنی وشە و دێڕە شیعرییەکاندا گوتی: ئیلهامی شیعر نووسین، لای ئەو شاعیرە دەروون پاک و خودان بەهرەیە، ڕێزگرتنە لە وشە و گەیاندنی پەیامی خۆشەویستی و خزمەتە بە وشەی کوردی.
تەنانەت بەرهەمەکانی ئەو شاعیرە نەغمەیەکی بولبولین و لەگەڵ هەست و نەستی مرۆڤدا خۆیان دەگونجێنن و چمکی غەمگینی و ئازارەکانمان لەبیر دەبەنەوە و دەرگای خۆشەویستی بە ڕووی هەموومان دەکەنەوە.
لە کۆتایی کۆڕە شیعرییەکەشدا ئەندازیار "بورهان سابیر" خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە شاعیری ناوبراو و ئومێدی خواست بەشێوەیەکی بەرفراوانتر و شیعری زیاتر دەیان کۆڕێکی دیکە لەم ناوەندە ڕۆشنبیرییەی زانکۆکانی جیهاندا بکاتەوە،لەکۆتایشدا نوسەر هاوار بانیخێلانی پەرتووکێکی تازەی خۆی بەسەر ئامادەبوواندابەشکرد.

 

 

ئاسۆ زرار

 

کۆڕێکی شیعری ڕزگار ئەژی گۆران بەرێوەچوو
Top