ڕووسیا: ناوچەی نیویۆرکمان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکرد
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆکرانیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە گوندی نیویۆرکیان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکردووە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامە لە پێشڕەوی؛ لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزە سەربازییەکانی "سەنتەر"، هەرێمی نیویۆرکمان ئازاد کرد کە یەکێکە لە گەورەترین شوێنە نیشتەجێبووەکانی شاری تۆرتسک.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لە یەک ڕۆژدا ١٤٣ ناوچە کە کۆگای تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیای تێدا بووە، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپ و مووشەکەوە کرانە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل