جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان : پارتی هەمیشە پێشەنگی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا دەڵێت، داكۆكى له به‌ها و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه باڵايانه ده‌كه‌ينه‌وه كه پارتى له‌پێناوياندا دامه‌زرا و رابه‌رايه‌تيى بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستانى كرد.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی 78ـەمی دامەزراندنی پارتییەوە دەڵێت: "مايه‌ى شانازييه‌كى گه‌وره‌يه كه له رۆژى دامه‌زراندييه‌وه، پارتى پێشه‌نگيى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تييه بۆ گه‌يشتن به ئازادى و سه‌رفرازيى كوردستان و تا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارى به بڕواوه به‌رده‌وام ده‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، "له كاتێكدا يادى پيرۆزى 16ى ئاب ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاريى گه‌وره‌دان. پارتى چۆن له خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، رۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌يه، ئێستا و بۆ هه‌ميشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستانه و به هه‌موو هێز و توانايه‌وه له‌م پێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت."
جێگری سەرۆکی پارتی باس لەوە دەکات، "پێويسته پارتی هه‌ميشه خۆى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌كاندا نوێ بكاته‌وه و بره‌و به ئه‌زموونى حوكمڕانى و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و گيانى نيشتمانى و سووربوون له‌سه‌ر تێكۆشان بدات تا ئازادى و سه‌رفرازى و هه‌موو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
له يادى (78) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستاندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردستان داده‌نوێنين و سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين. به شكۆوه ڕابه‌رى گه‌لى كوردستان و دامه‌زرێنه‌رى پارتى، بارزانيى نه‌مر و ته‌واوى هاوه‌ڵانى و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خه‌باتى پارتى و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى كوردستاندا تێكۆشاون و قوربانييان داوه.
به گه‌رمى پيرۆزبايى له جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى و له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و گه‌لى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. له كاروانى به‌رده‌وامى خه‌بات و تێكۆشاندا، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ پارتيمان و هه‌موو دڵسۆزانى كوردستان ده‌خوازم.
له‌م ياده پيرۆزه‌دا داكۆكى له به‌ها و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه باڵايانه ده‌كه‌ينه‌وه كه پارتى له‌پێناوياندا دامه‌زرا و ڕابه‌رايه‌تيى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى كوردستانى كرد. مايه‌ى شانازييه‌كى گه‌وره‌يه كه له ڕۆژى دامه‌زراندييه‌وه، پارتى پێشه‌نگيى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تييه بۆ گه‌يشتن به ئازادى و سه‌رفرازيى كوردستان و تا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارى به بڕواوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كاتێكدا يادى پيرۆزى 16ى ئاب ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاريى گه‌وره‌دان. پارتى چۆن له خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌يه، ئێستا و بۆ هه‌ميشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستانه و به هه‌موو هێز و توانايه‌وه له‌م پێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارتى هه‌ميشه شانازى به مێژووى تێكۆشان و قوربانى و ده‌سكه‌وته‌كانييه‌وه ده‌كات و به بڕوا و متمانه‌ى گه‌لى كوردستان، به هيوا و ئومێده‌وه بۆ داهاتوويه‌كى گه‌شتر كار ده‌كات. بۆيه پێويسته هه‌ميشه خۆى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌كاندا نوێ بكاته‌وه و بره‌و به ئه‌زموونى حوكمڕانى و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و گيانى نيشتمانى و سووربوون له‌سه‌ر تێكۆشان بدات تا ئازادى و سه‌رفرازى و هه‌موو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
سڵاو و دروود له گيانى پاكى شه‌هيدان
پيرۆز بێت يادى 16ى ئاب
نێچيرڤان بارزانى
2024/8/16